تەیف سامی سێ گۆڕانکاریی کرد

14-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق، گۆڕانکارى لە سێ پۆستى باڵاى وەزارەتەکەیدا دەکات، دووانیان پەیوەندییان بە بودجەوە هەیە. 
 
فەرمانى گۆڕانکارییەکان لە 12ى ئادارى 2025 دەرکراوە و کۆپییەکی دەست تۆڕى میدیایی رووداو کەوتووە.
 
بەگوێرەى نووسراوەکە، جەمیل ساجب یوسف، بەڕێوەبەرى گشتیى فەرمانگەى ژمێریاری کراوەتە بەڕێوەبەری گشتیى کۆمپانیاى عێراق بۆ خزمەتگوزاریى بانکى، هەروەها وەسن سەعد قاسم، بەڕێوەبەرى گشتیى فەرمانگەى بودجە، کراوەتە بەڕێوەبەرى گشتیى کۆمپانیاى گەڕانەوەى سپاردەى عێراقى.
 
گۆڕانکاریى سێیەم دانانى ئەحمەد جەواد حەسەن، بەڕێوەبەرى گشتیى کۆمپانیاى عێراقى بۆ خزمەتگوزارى بانکیى بووە لە پۆستى بەڕێوەبەرى گشتى ناوەندى مەشقى دارایی و ژمێریاری. 
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە کە ئەو گۆڕانکارییانە بە پشتبەستن بووە بە چەند فەرمانێکى ئەمینداریێتى گشتیى ئەنجوومەنى وەزیرانی عێراق.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زۆنگاوەکانی عێراق.

کشتوکاڵی پارێزگای زیقار: ئاوی زۆنگاوەکان بۆ نزیکەی 75 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پارێزگای زیقار دەڵێ، بەهۆی شەپۆلی ئەم دواییەی بارانبارینەوە ئاستی ئاو لە زۆنگاوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم بەرزبوونەوەیەی ئاو "ئومێدی لای دانیشتووانی ناوچەکە، بەتایبەتی ئاژەڵداران و جووتیاران بۆ بووژانەوەی ژینگەیی و ئابووری دروستکردووە."