10 ملیۆن دینار دەدرێتە خێزانی کوژراوانی ئەم جەنگەی ئێستا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، بڕێکی دیاریکراو پارە دەداتە خێزانی کوژراو و بریندارانی ئەو جەنگەی ئێستا، کە هێزە ئەمنییەکان، حەشدی شەعبی و هاووڵاتییانی مەدەنیش دەگرێتەوە.
 
لیوا تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی بەرگریی عێراق بە میدیای عێراقی راگەیاند، محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فەرمانی کردووە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت بۆ بەدواداچوونی دۆخی خێزانی ئەو سەرباز و هاووڵاتییە مەدەنییانەی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەم دواییەدا کوژراون یان بریندار بوون؛ لیژنەکەش دەستی بە سەردان و بەسەرکردنەوەی ماڵەکانیان کردووە.
 
لیوا تەحسین خەفاجی گوتی، هاوکارییە داراییەکە بەم شێوەیەیە: بڕی 10 ملیۆن دینار بۆ خێزانی هەر کوژراوێک و 5 ملیۆن دینار بۆ هەر بریندارێک.
 
بە گوتەی تەحسین خەفاجی، قۆناخی یەکەمی ئەم هاوکارییە ناوچەکانی بەغدا دەگرێتەوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، لیژنەکە دەچێتە پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک و نەینەوا بەردەوامە و بڕیارە لە رۆژانی داهاتوویشدا بچێتە پارێزگاکانی باشووری عێراق.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

بەرگریی ئیسلامی لە عێراق پاداشتێکی 150 ملیۆن دیناری رادەگەیێنێت

گرووپی "بەرگریی ئیسلامی لە عێراق" بڕی 150 ملیۆن دینار وەک پاداشت بۆ هەر کەسێک دیاری دەکات کە زانیاریی ورد لەبارەی شوێنی بەرپرسانی سەربازی و هەواڵگریی ئەمریکا لە عێراق پێ بدات، بە مەبەستی "دەستگیرکردن"یان