تورکمانەکان تاوتوێی یەک لیستی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن

14-07-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق و یەکێک لە سەرکردەکانی تورکمان رایگەیاند، گفتوگۆ و هەوڵەکان لەنێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی تورکمان چڕکراوەتەوە بۆ ئەوەی بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن، دەشڵێت: "هەموومان پێمانوایە بەلانی کەمەوە پێویستە لە کەرکووک و نەینەوا یەک لیستی تورکمانی هەبێت."
 
رۆژی پێنجشەممە، 13-7-2023، فەوزی ئەکرەم تەرزی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق و یەکێک لە سەرکردەکانی تورکمان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەوڵ و گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکانی تورکمان دەستیپێکردووە و لە هەوڵداین بۆ ئەوەی بە یەک لیست بەشداریی هەڵبژاردنەکان بکەین."
 
تورکمانەکان زۆرتر لە سنووری نەینەوا و کەرکووک نیشتەجێن. ئەو سەرکردەیەی تورکمان دەڵێت: "لەدوای ساڵی 2003ـەوە تورکمان بەتایبەت لە پارێزگای کەرکووک بەدەست ستەمی حیزبە دەسەڵاتدارەکانەوە دەناڵێنێت، بۆیە دەبێت لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان هەوڵبدەین لە رێگەی لیستی یەکگرتووەوە زۆرترین کورسی بەدەستبهێنین، خەڵکیش بەو جۆرە زیاتر دەنگمان دەداتێ کە یەکگرتووبین."
 
بڕیارە لە 18ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە 14 پارێزگای عێراق و پارێزگای کەرکووک بکرێت.
 
دوایین هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە کەرکووک لە ساڵى 2005 کرا و دواتر تەمەنى ئەنجوومەنەکە درێژ کرایەوە. لە ساڵانى 2009 و 2013ـەش هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە عێراق کرا، بەڵام لە ساڵى 2019  کاری ئەنجوومەنەکان بە بڕیارى پەرلەمان سڕ کران.
 
لە هەڵبژاردنى ساڵى 2005ى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق، لە کۆى 41 کورسیی ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک، لیستى برایەتى کە یەکێتى و پارتى پێکهێنەرى سەرەکی بوون، 26 کورسیی بەدەستهێنا و بەهۆیەوە پۆستى پارێزگارى پێدرا.
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.