راکان جبووری: براکەم خۆی چووە بۆ دادگە

14-07-2023
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت دانی بەوەدا نا براکەی بە تۆمەتی گەندەڵی لەلایەن دادگەوە داواکراوە و دەڵێت: "دەبووایە بابەتەکە بەشێوەی ئەرێنی بڵاوبکرێتەوە و هەمووان ملکەچی یاسان."
 
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە ماوەکەی کەمتر لە خولەکێک دەبێت، راکان سەعید جبووری، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت لەبارەی دەستگیرکردنی براکەیەوە رایگەیاند: "سەرەتا دەمەوێت روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی بدەم چی لە کەرکووک بێت یان بۆ رای گشتی عێراقی بێت، ئەو هەڵە و هەواڵە ناڕاستانەی لە هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن کە ئامانجیان لە دژی پێشکەوتنی کەرکووک هەیە، ئەو هەواڵانەی بڵاوکرانەوە ناڕاستن، ئەو هەواڵەی بڵاوکرایەوە دەبێت بەشێوەی ئەرێنی بڵاوبکرێتەوە، ئەویش ئەوەیە هەمووان ملکەچی یاسان."
 
پارێزگاری  کەرکووک رووی قسە لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات و دەڵێت: "دەبێت هەواڵەکە وا بڵاوبکرێتەوە کەسێک لە نووسینگەی پارێزگار کاتێک داوای لێدەکرێت بهێنرێتە بەردەم دادوەر بێ ئەوەی دەستگیر بکرێت، خۆی خۆیستانە بێ ئەوەی کەسی لەگەڵدا بێت دەڕوات بۆ لای دادوەر بۆ ئەوەی بابەتەکە روونبکاتەوە، ئێمە رێز لە رێوشوێنە یاساییەکان و دادگە دەگرین و ئەو بابەتەی وروژێندرا."
 
سەرچاوەیەک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، براکەی راکان جبووری هێشتا ئازادنەکراوە و لە گرتووخانە راگیراوە.
 
دوێنێ پێنجشەممە، 13-7-2023، سەرچاوەیەک لە ئاسایشی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "فەرحان سەعید عەلی، برای راکان جبووری، پارێزگاری کەرکووک بە وەکالەت بە فەرمانی دادگەی کەرکووک دەستبەسەر کراوە."
 
سەرچاوەکە گوتیشی: "ئەو برایەی راکان جبووری فەرمانبەری دیوانی پارێزگایە و بەشێک لە کاروبارەکانی پارێزگاری بە وەکالەت بەڕێوەدەبات، فەرمانی رووبەڕووکردنەوەی دادگەی بۆ دەرچووبوو، بۆیە ئەمڕۆ چوارشەممە لەبەردەم دادوەری دادگەی کەرکووک ئامادە بوو، دواتر بە فەرمانی دادوەر راگیراوە و رەوانەی ئاسایشی کەرکووک کراوە."
 
رووداو زانیویەتی براکەی راکان جبووری بەتۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی داهاتی پارێزگاکە بانگهێشتی دادگە کرابوو، تاوەکو لێکۆڵینەوەی زیاتریش لە زیندان دەمێنێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."