رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دارایی عێراق لەبەرکردنی جلی تەسک و کورت، هەروەها مەیکئەپی تۆخ لە فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی قەدەخە دەکات.
تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رۆژی 09-10-2023 واژۆی لەسەر نووسراوێک کردووە کە تێیدا رێنوێنی دراوەتە بانک، دەستەکان و سەرجەم فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق کە فەرمانبەرەکانیان پابەندی لەبەرکردنی جلی فەرمی بن؛ خۆیان دووربگرن لە لەبەرکردنی جلی تەسک، کاوبۆ و جلی کورت.
هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، دەبێت ژنان ئەو جلوبەرگانە لەبەر نەکەن کە رەنگەکەیان زۆر زەقە و نابێت مەیکئەپەکەیشیان تۆخ بێت.
ئەوەی کە پەیوەندیی بە پیاوانەوە هەیە، وەزارەتی دارایی عێراق داوایان لێ دەکات جوانکاری نەکەن و تاتۆ لەسەر جەستەیان نەبێت.
هەر لە نووسراوەکەدا وەزارەتی دارایی عێراق داوا دەکات، فەرمانبەرانی پرسگە جلوبەرگی فەرمی لەبەربکەن و بەشداری لە خوولەکانی تایبەت بە شێوازی مامەڵەی دروست بکەن.
وەزارەتی دارایی عێراق 17 هەزار 619 فەرمانبەری هەیە، ئەوەش بە گوێرەی یاسای بودجەی ساڵی 2023.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ