رووداو دیجیتاڵ
تۆمەتبارێک لە شارى بەسرە لەکاتى هەوڵى دەستگیرکردنیدا، خێزانێک بە بارمتە دەگرێت، بەڵام لە کاتی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پۆلیسدا، دەکوژرێت.
فەرماندەیی پۆلیسی بەسرە لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، بۆسەیان بۆ تۆمەتبارێک داناوە، کە لە رێگەى ماتۆڕسکیلەوە چەند تاوانێکى دزى و کوشتنى لە قەزاى زوبێر کردووە و لەکاتى هەوڵى دەستگیرکردنى رووبەڕووى هێزە ئەمنییەکان بووەتەوە.
بەگوێرەى پۆلیسی بەسرە، ئەو تۆمەتبارە خێزانێکى بە بارمتە گرتووە بۆ ئەوەى رێگرى بکرێت لە دەستگیرکردنى، بەڵام لەدواى رووبەڕبوونەوە ئەو تۆمەتبارە کوژراوە و خێزانەکەش ئازاد کراوە.
فەرمادەیی پۆلیسى بەسرە وێنەى تۆمەتبارەکەى لەدواى کوشتنى بڵاوکردووەتەوە، بەڵام ناسنامەکەى ئاشکرا نەکردووە.
بەگوێرەى دوایین ئامارى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، ساڵی رابردوو زیاتر لە 5,300 تاوانى کوشتن لەعێراق تۆمارکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ