لەسەر پارە کێشە دەکەوێتە نێوان بەربژێرێکى سوننە و لیستەکەی

14-12-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
نیشانەکردن هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کێشە دەکەوێتە نێوان بەربژێرێکى سوننە و لیستەکەی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، لیستەکەى دەڵێت، بەربژێرەکەیان دەرکردووە بەهۆى ئەوەى بە "فیڵ" پارەى کۆکردووەتەوە و بۆ خۆى خەرج کردووە، بەڵام بەربژێرەکە دەڵێت، لیستەکە لە بەڵێنەکانى پەشیمان بووەتەوە، بۆیە دەستى لەکارکێشاوەتەوە.
 
هاوپەیمانى حەسمى نیشتیمانى، کە هاوپەیمانییەکی سوننەیە لە عێراق، لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، وائیل شاکر، بەربژێرى لیستەکەى لە بەغدا دەرکردووە، بەهۆی ئەوەى پابەند نەبووە بە بنەماکانى ئەو لیستە و بە "فیڵ و تەڵەکە" پارەى کۆکردووەتەوە و بۆ خۆى خەرجى کردووە.
 
هاوپەیمانیێتییەکە ئاماژەى بەوە داوە، دەستبەردارى مافى یاسایی خۆى نابێت بۆ پێشکێشکردنى سکاڵاى یاسایی لەدژى ئەو بەربژێرە.
 
ئەو کێشەیە لەدواى ئەوە دەرکەوت، کە 11ـی کانوونى یەکەمى 2023، ئەو بەربژێرە دەستلەکارکێشانەوى خۆى لەو لیستە راگەیاند.
 
وائیل شاکر، بەربژێرى پێشووى هاوپەیمانیى حەسمى نیشتیمانى بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، لە لیستەکە دەرنەکراوە و خۆى دەستى لەکارکێشاوەتەوە. لەسەر ئەو تۆمەتەى لیستەکەى پێشووى ئاڕاستەى کردووە، لە دادگە سکاڵا تۆمار دەکات.
 
وائیل شاکر گوتى "هاوپەیمانیی حەسمى نیشتیمانى پابەند نەبوو بەو بەڵێنانەى پێشتر پێیدام لەبارەى ریزبەندیى ناوەکەم لە لیستەکە و پاڵپشتى سیاسى، بەڵێنى 15 ملیۆن دیناریان پێدام بۆ پارەدارکردنى بانگەشە، بەڵام پێنج ملیۆن دیناریان پێدام."
 
هاوپەیمانى حەسمى نیشیمانى، هاوپەیمانیێتییەکی سوننەیە و لەلایەن ئوسامە نوجێفی، سەرۆکى پێشووترى پەرلەمانى عێراق سەرۆکایەتى دەکرێت. 
 
هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق لە 18ـی کانوونى یەکەم لە 15 پارێزگا دەکرێت و، پێنج هەزار و 904 کەس خۆیان بەربژێر کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بووک و زاوایەک.

هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.