رووداو دیجیتاڵ
ڤلۆگەرێکی عێراقی کە بە "سمسم" دەناسرێت و دەگوترێت رەگەزی خۆی گۆڕیوە، لە سەنتەری پارێزگای دیواییە درایە بەر چەقۆ و کوژرا.
رۆژی پێنجشەممە (15ـی شوباتی 2024) عەمید میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەواڵەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستکردەوە و، گوتی رووداوەکە کاژێر یەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک فولکەی جیداریە لە نێوەڕاستی سەنتەری پارێزگاکە روویداوە.
کەسانی نەناسراو بە چەقۆ هێرشیان کردووەتە سەر ئەو ڤڵۆگەرە کە بە سمسم ناسراوە و لەدایکبووی ساڵی 1996 بوو.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت "چەقۆ بە دڵ و سینگی کەوتووە و، بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە."
عەمید میقداد میری گوتیشی، دوای رووداوەکە دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنەکە، تەرمەکەیان رەوانەی دادپزیشکی کردووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، ئەنجامدەرانی هێرشەکەش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.
سمسم، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک کچ خۆی دەنواند، باس لەوە دەکرا رەگەزی خۆی بۆ کچ گۆڕیبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ