چوارچێوەی هاوئاهەنگی: هێرشکردنە سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا سەرکۆنەی هێرشکردنەسەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی دەکات و بە "پێشێلکردنی سەروەریی عێراق" ناوی دەبات؛ هاوکات جەخت لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و دامەزراوەکانی دەوڵەت دەکاتەوە.
 
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، 15-03-2026، فەرمانگەی راگەیاندنی چوارچێوەی هاوئاهەنگی راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی لایەنەکانی ناو چوارچێوەکە لە کۆشکی حکومەت بڵاوکردەوە، کە تێیدا رەوشی ئەمنی و پێشهاتەکانی ئەمدواییەی عێراق تاوتوێ کراون.
 
لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، هەروەها سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و سەرۆک ئەرکانی دەستەکە بەڕێوەچوو، ئامادەبووان سەرکۆنەی ئەو هێرشانەیان کرد کە بارەگاکانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکانیان کردووەتە ئامانج.
 
چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو هێرشانە بوونەتە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک کارمەندی هێزە ئەمنییەکان کە لە چوارچێوەی یەکە فەرمییەکاندا ئەرکی پاراستنی سەقامگیرییان لەسەرە و رایگەیاند: "ئەم جۆرە هێرشە ناڕەوایانە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی ئەمنیی وڵات."
 
لە لایەکی دیکەوە، ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە دژایەتیی خۆیان بۆ بەئامانجگرتنی دامەزراوە گرنگەکانی دەوڵەت و نێردە دیپلۆماسییەکان دووپاتکردەوە. لەو بارەیەوە جەختیان لە "پێویستیی بەردەوامیی رێکارە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی نێردەکان و بارەگاکانیان" کردەوە و داوایان کرد راوەدوونانی ئەو کەسانە بەردەوام بێت کە ئاسایشی نێردە نێودەوڵەتییەکان دەخەنە مەترسییەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق

قەیس خەزعەلی: کوشتنی ئەبو عەلی عامری دەبێتە گڕکانی تووڕەیی دژی ئەمریکا

ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق، سەرکۆنەی کوشتنی فەرماندەیەکی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە بەغدا دەکات و رایدەگەیێنێت، "خوێنی ئەو فەرماندەیە دەبێتە سووتەمەنی بۆ گڕکانی تووڕەیی داهاتوو" دژی هێزەکانی ئەمریکا