لە بەغدا هەر خاوەن موەلیدەیەک پارەی زیاد وەربگرێت سزا دەدرێت

15-05-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
   
سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا رایدەگەیێنێت، هەر خاوەن موەلیدەیەک پارەی زیاتر لە هاووڵاتییان وەربگرێت، تاوەکو یەک ملیۆن دینار سزا دەدرێت. 
 
عولا تەمیمی، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـی ئایاری 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە بەدواداچوونەکانیان بۆیان دەرکەوتووە، هەندێک لە خاوەن موەلیدەکانی بەغدا پابەندی رێنماییەکانی دیاریکردنی نرخ نابن و پارەی زیاتر لە هاووڵاتییان وەردەگرن، لەوەی بۆیان دیاریکراوە. لەوبارەوە گلەیی هاووڵاتییان بەدەست گەیشتووە.  
 
نزیکەی 20 هەزار موەلیدە لە بەغدا هەن، لە کاتی نەبوونی کارەبای نیشتمانی کارەبا بۆ دانیشتووانەکەی دابین دەکەن. 
 
سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا، کە هەڵمەتێکی مەیدانی بۆ سەر موەلیدەکان دەستپێکردووە، هۆشداری دەداتە خاوەن موەلیدەکان و دەڵێت، سەرەتا خاوەن موەلیدەکان ئاگادار دەکرێنەوە، ئەگەر سەرپێچی بکەن 500 هەزار دینار سزای دارایی دەدەرێن، ئەگەر دووبارەیان کردەوە سزاکەیان دەبێتە یەک ملیۆن دینار. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە