سوودانى: پێشوازى لە کارکردنى کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا دەکەین

15-07-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکوەزیرانى عێراق پێشوازى کارکردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراق کرد، بەتایبەتی لە کەرتی نەوتدا کە پێویستی بە ئاستی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا و پەرەپێدان هەیە، ئەوەش لەپاڵ هەوڵی حکومەت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە رێگەی بۆریی عێراق-تورکیاوە.
 
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەمڕۆ سێشەممە، 15ى تەممووز لەگەڵ  ماتیو زەیس، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای HKN ئینێرجیی ئەمریکی و ستیڤن ڤاگن، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا کۆبووەوە.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوى نووسینگەى رۆژنامەڤانى سەرۆکوەزیران، سوودانى خواستی حکومەتەکەى دەربڕیوە بۆ فراوانکردنی تواناکانی کەرتی بەرهەمهێنانی نەوت، لە چوارچێوەی ئەو دیدگایەی کە حکومەتەى پەیڕەوی دەکات و پشت بە زیادکردنی بەرهەم و وەبەرهێنان لە گازی هاوەڵ بەستووە، بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە بواری وزەدا.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "سەرۆکوەزیران پێشوازیی لە کارکردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە عێراق کرد، بەتایبەتی لە کەرتی نەوتدا کە پێویستی بە ئاستی پێشکەوتووی تەکنەلۆژیا و پەرەپێدان هەیە، ئەوەش لەپاڵ هەوڵی حکومەت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن لە رێگەی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیاوە".
 
بەگوێرەى نووسینگەى رۆژنامەڤانى سەرۆکوەزیران، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای HKN ئینێرجیی جەختی لە خواستی کۆمپانیاکەی کردەوە بۆ فراوانکردنی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتی عێراقدا .
 
ئەو کۆبوونەوەیە  دواى ئەوە بوو کە  کۆمپانیای HKN ئینرجى گرێبەستێکى لەگەڵ کۆمپانیاى نەوتى باکوور واژۆ کرد بۆ زیادکردنى وەبەرهێنان لە کێڵگەى حەمرین کە دەکەوێتە نێوان هەردوو پارێزگاى سەلاحەدین و دیالە.
 
بەر لە راگەیاندنی ئەو گرێبەستە، بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنگ، کە ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە کاری تێدا دەکات.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی مادەی هۆشبەر لە رێگەی باڵۆنەوە بۆ ناو خاکی عێراق.

وەزارەتی ناوخۆ: عێراق رێڕۆی مادەی هۆشبەرە نەوەک بەرهەمهێن

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێ، بەشێکی زۆری ئەو باڵۆنانەی مادەی هۆشبەریان هەڵگرتووە و دەنێردرێنە ئاسمانی عێراق لە سووریاوە هەڵدەدرێن؛ ئاماژە بەوەش دەکات، عێراق نەبووەتە بەرهەمهێنی مادەی هۆشبەر و هێشتا وەک رێڕۆ لەلایەن بازرگانانەوە بەکاردەهێنرێ.