رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتى بەرگریى عێراق بۆ ماوەى هەفتەیەک دەرگاى پێشکێشکردن بۆ دامەزراندن وەک سەرباز دەکاتەوە و 10 هەزار سەرباز دادەمەزرێندرێن؛ وەزارەتەکە تەمەنى وەرگرتنى لە 25 ساڵەوە بەرزکردەوە بۆ 30 ساڵ.
وەزارەتى بەرگریى عێراق لە کاژێر یەکى بەرەبەیانى 15ی ئەیلوول تاوەکو کاژێر 12ى شەوى 21ى ئەیلوولى 2023 دەرگاى پێشکێشکردنى داواکارى دەکاتەوە، بۆ ئەوانەى دەیانەوێت ببنە سەرباز لە ریزى سوپادا.
ئەو دامەزراندنەى سوپا بەگوێرەى پارەى تەرخانکراوە بۆ وەزارەتى بەرگری لە نێو یاسای بودجە کە 10 هەزار سەرباز دەگرێتەوە و کەمترین مووچەى دامەزرێنداوەکانیش 750 هەزار دینار دەبێت.
وەزارەتى بەرگریى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەى بەوەدا، تەمەنى وەرگرتنى سەربازان لە ریزى سوپا لە 18 ساڵییەوە دەستپێدەکات تاوەکو 30 ساڵ، لە کاتێکدا پێشتر 25 ساڵ بوو، پێشکەشکار دەبێت لانیکەم بڕوانامەى سەرەتایی هەبێت، پێشکێشکردنى داواکارییەکان لە رێگەى لینکى ئەلیکترۆنى دەبێت.
سوپاى عێراق بە هەموو پێکهاتەکانى وشکانى، ئاسمانى و دەریاییەوە لە 56 لیوا پێکدێت، کە ژمارەى سەرباز و کارمەندانى مەدەنیان دەگاتە زیاتر لە 200 هەزار کەس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ