لە نەینەوا حەوت کەس بە تۆمەتی گوتنەوەی دروشمەکانی بەعس دەستگیرکران

15-10-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هێزە ئەمنییەکانی نەینەوا، لەسەر گوتنەوەی دروشمەکانی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە، حەوت کەسیان دەستگیرکرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی دەزگای ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق، کە ئەمڕۆ سێشەممە، 15-10-2024، بڵاوکراوەتەوە، دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، هێزەکانیان حەوت کەسیان دەستگیرکرد، بەهۆی ئەوەی هەفتەی رابردوو لەکاتی ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی بردنەوەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە بەرامبەر فەڵەستین، دروشمی زیندووکردنەوەی رژێمی بەعسیان گوتووتەوە.
 
دەزگای ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، دەستگرکردنی ئەمانە، دوای وردبینی تەواوی گردبوونەوە جەماوەرییەکان بووە، بۆ رێگری لە هەڕەشەکردن لە ئاشتیی کۆمەڵایەتی.
 
دۆسیەی سەرجەم دەستگیرکراوەکان رەوانەی دادگا کراون بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی، ئەوەش پاڵپشتە بە یاسای قەدەخەکردنی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە.
 
پەرلەمانی عێراق له ‌دانیشتنی رۆژی شەممە، 30-7-2016، پڕۆژەیاسای قەدەخەكردنی حیزبی بەعسی هەڵوەشاوە و سەرجەم حیزب و چالاكییە تووندڕەوەكان و تیرۆریستییەكانی پەسندكرد. 
 
گرنگترین خاڵەكانی نێو یاساکە بریتین‌ لە: "ئەو یاسایە لەسەر هەموو ئەو حیزبانەش جێبەجێ دەكرێت، كە بیرۆكه ‌و پەیامی سیاسییان هاوشێوەی بەعسە".
 
بەپێی یاساكه،‌ هەر كەسێک سیاسەتەكانی حیزبی بەعس پەیڕەو بكات بە 10 ساڵ زیندانیكردن سزادەدرێت، هەروەها ئەوانەشی تاوانیان لەنێو ئەو حیزبە كردووه،‌ به ‌زیندانیكردنی هەتاهەتایی سزادەدرێن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زۆنگاوەکانی عێراق.

کشتوکاڵی پارێزگای زیقار: ئاوی زۆنگاوەکان بۆ نزیکەی 75 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵی پارێزگای زیقار دەڵێ، بەهۆی شەپۆلی ئەم دواییەی بارانبارینەوە ئاستی ئاو لە زۆنگاوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە و ئاماژە بەوەش دەکات، ئەم بەرزبوونەوەیەی ئاو "ئومێدی لای دانیشتووانی ناوچەکە، بەتایبەتی ئاژەڵداران و جووتیاران بۆ بووژانەوەی ژینگەیی و ئابووری دروستکردووە."