لەسەر پەلاماردانی کارمەندانی نەخۆشخانەیەکی بەغدا شەش کەس دەستگیرکران

15-10-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لەسەر پەلاماردانی کارمەندانی نەخۆشخانەی شێخ زاید لە شاری بەغدا، هێزە ئەمنییەکانی شارەکە 6 کەسیان دەستگیرکرد. 
 
عەمید حوسێن عەلی، گوتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا – رەسافە، ئەمڕۆ سێشەممە، 15-10-2024، بە تۆڕی میدیایی روودای گوت، هێزەکانیان شەش کەسیان دەستگیرکرد، کە لەنەخۆشخانەی شێخ زاید پەلاماری پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکەیان دابوو.
 
گوتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی بەغدا – رەسافە  دەڵێت، ئەمانە لە کارمەندەکانیان دابوو، قسەی نەشیاویان پێگوتبوون و هەڕەشەشیان لێکردبوو، بەهۆیەوەی ژمارەک کارمەندی نەخۆشخانەکە زامداربوون.
 
بەگوتەی عەمید حوسێن عەلی، سەرجەمیان راگیراون، بۆ تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان. 
 
بەگوێرەی مادەی 229ی یاسای سزادانی عێراق ژمارە 11ی ساڵی 1969 هەرسێک پەلاماری کارمەندانی دەوڵەت، یاخود راسپێردراو بۆ خزمەتی گشتیی بدات (سووکایەتی، یاخود هەڕەشە)ی لێبکات، سزاکەی زیندانییە، لە دوو ساڵ زیاتر نییە، یاخود پێبژاردنی داراییە، کە لە ملیۆنێک دینار زیاتر نەبێت. 
 
ساڵى 2009 پەرلەمانى عێراق یاسای پاراستنى پزیشکانى پەسند کرد، لە کاتێکدا بەپێی ئامارە نافەرمییەکان لە ساڵى 2003وە نزیکەى 2,000 پزیشک لە عێراق کوژراون و بێسەروشوێن بوون، نزیکەى 8,500 پزیشکیش وڵاتیان جێهێشتووە.
 
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە "سەروەری"ـی سوننەکان

خەمیس خەنجەر: پیرۆزبایی لە گەلی سووریا و شۆڕشگێڕان دەکەین

خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە"سەروەری"، وەک یەکەم سەرکردەی عەرەبی سوننەی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە گەلی سووریا و شۆڕشگێڕان دەکات و داوایەکیش لە هەموو وڵاتان دەکات.