سەرۆکى بزووتنەوەى حقووق: کوژرانى بەربژێرەکەى بەغدا بەهۆى ململانێى نێو پێکهاتەیەک بووە

15-10-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکى بزووتنەوەى حقووق کە باڵى سیاسیى کەتیبەکانى حیزبوڵڵاى عێراقە، کوژرانى بەربژێرەکەى هاوپەیمانیى سەروەرى لە بەغدا دەبەستێتەوە بە ململانێى نێو پێکهاتەى سوننە و بە "تیرۆرى سیاسى" وەسفی دەکات.
 
چوارشەممە، 15ى تشرینى یەکەمى 2025، حەسەن موئنیس، سەرۆکى بزووتنەوەى حقووق، لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەى کوشتنى سەفا مەشهەدانى، بەربژێرى لیستى هاوپەیمانیى سەروەرى لە بەغدا کرد و بە "تیرۆرى سیاسى" وەسفی کرد.
 
حەسەن موئنیس دەڵێت: "ئەو رووداوە ئاوێنەى ململانێى نێو پێکهاتەیەکى بنەڕەتیى عێراقە." ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ پێکهاتەى سوننە.
 
سەفا مەشهەدانى خەڵکى تاڕمیەى باکوورى بەغدا بوو، لەنێو لیستى سەروەرى بەربژێر بوو کە لیستێکى سوننەیە و لەلایەن خەمیس خەنجەرەوە سەرۆکایەتى دەکرێت.
 
سەرۆکى بزووتنەوەى حقووق دەڵێت: "هیوادارین ئەو ململانێیە لە چوارچێوەى رێکارى مەدەنییانە و ئاشتییانەى دیموکراتیدا بمێنێتەوە و نەگاتە ئەوەى کە پەڕەیەکى تاریکى مێژووى رابردوو بگێڕێتەوە کە عێراقییەکان بڕیاریانداوە دایبخەن."
 
سوننەکان لەبارەى ئەو رووداوە هەڵوێستیان وەرگرت؛ هاوپەیمانیى سەروەرى سەرکۆنەى کرد و پارتى تەقەدوومیش بڕیاریدا بۆ سێ رۆژ بانگەشەى هەڵبژاردن رابگیرێت.
 
سەرۆکى بزووتنەوەى حقووق داواى لە هێزە ئەمنییەکان کردووە کە بەپەلە ناسنامەى هێرشکارەکانى ئەو تاوانە ئاشکرا بکرێت بەهۆى ئەو ئەنجامانەى بە گوتەى ئەو ئەگەر هەیە ئەو رووداوە هەیبێت، کە زیان بە ئاشتى کۆمەڵایەتى دەگەیێنێت و هەڕەشە لە پرۆسەى سیاسی دەکات.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عێراق بەدەست کەمترین ئاستی ئاوەوە دەناڵێنێت لە 80 ساڵی رابردوودا

داهاتی ئاو لە بابل 75% کەمبووەتەوە؛ "جووتیاران کۆچ دەکەن"

پارێزگای بابل لە باشووری بەغدا رووبەڕووی قەیرانێکی سەختی کەمئاوی بووەتەوە، بە جۆرێک داهاتی ئاو لە رووباری فوراتەوە بە رێژەی 75% دابەزیوە. ئەم دۆخە وای کردووە بەشێکی زۆری جووتیاران ناوچەکانیان جێبهێڵن