سوودانی 12 راوێژکاری سەرۆکوەزیران دووردەخاتەوە

15-11-2022
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گرێبەست و راسپاردنی 12 راوێژکاری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی  هەڵوەشاندەوە. 
 
بەپێی نووسراوێک کە رۆژی 14-11-2022 لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەرچووە و وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، لەسەر بڕیاری محەممەد شیاع سوودانی، گرێبەستی کارەکانی ئەم ناوانەی خوارەوە وەک راوێژکار لە نووسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی کۆتاییهاتووە کە بریتین لە:  
 
1- حەسەن سەوادی ئەبوو تەبیخ
2- سەفا سەباح ناسر
3- عەبدولحەلیم جەواد کازم
4- مونقیز محەممەد مەحموود
5- حەیدەر فازڵ مستەفا
6- تاڵیب جەبار مەتەر
7- هەیسەم مەجید محەممەد عەلی
8- عەبدولحوسێن هەنین عەباس ( لەسەر داواکاریی خۆی)
9- عەلی بەدر حوسێن
10- رەشید ئەحمەد رەشید
11- د. هەیسەم رەمەزان عەبد عەلی
12- محەممەد عەبدولسادە قەبتان
 
لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە، 01-11-2022ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی بڕیاردرا سەرجەم ئەو بڕیارانە هەڵبوەشێندرێنەوە کە لەسەردەمی حکومەتی کاربەڕێکەری مستەفا کازمی دەرکرابوون.
 
لە 8-10-2021 بەدواوە مستەفا کازمی وەک سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر کاروباری حکومەتی بەڕێوەبرد و کۆمەڵێک بڕیاری دەرکردن؛ لەوانە، دامەرزاندنی کۆمەڵێک کەس لە پۆستە باڵاکان و لەسەر ئەم بنچینەیە دامەزراندنیان هەڵدەوشێتەوە. 
 
رۆژی 27ـی تشرینى یەکەمى 2022، پەرلەمانى عێراق بە ئامادەبوونى 253 پەرلەمانتار کۆبووەوە بۆ دەنگدان بە کابینەى نوێى حکومەت بە سەرۆکایەتیى محەممەد شیاع سوودانى و کارنامەى حکومەتەکەى. لە کۆبوونەوەکەدا 21 بەربژێرى وەزارەتەکان پەسند کران، بەڵام یەکلاکردنەوەى هەردوو وەزارەتى ژینگە، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دواخرا کە لە پشکى کوردن و تاوەکو ئێستا یەکێتى و پارتى لە سەریان رێکنەکەوتوون.
 
رۆژی 28-10-2022، دوای یەک رۆژ لە وەرگرتنی متمانەی پەرلەمانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی سەرپەرشتیی یەکەم کۆبوونەوەی کابینەکەی کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی دادگای فیدراڵیی عێراق

وردبینی لە تانەی بەربژێرە دوورخراوەکان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەستپێدەکات

پرۆسەی وردبینی لە تانەی بەربژێرە دوورخراوەکان بۆ پۆستی سەرککۆماری عێراق دەستپێدەکات و دادگە سێ رۆژی لەبەردەمە. بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات، دادگەکە ئەمڕۆ یان سبەی تانەکان یەکلایی بکاتەوە