سەرچاوە ئاوییەکانی ئەنبار: بەهۆی کەمئاوییەوە تەنیا دەتوانین ئاوی خواردنەوە دابین بکەین

15-11-2025
گەشاو خالید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگای ئەنبار، لە رۆژئاوای عێراق بە سەختترین دۆخی کەمئاوییدا تێدەپەڕێت و بەرپرسێکی پارێزگاکە دەڵێت، دۆخەکە لە خراپترین ئاستدایە و تەنیا دەتوانن ئاوی خواردنەوە دابین بکەن.
 
جەمال فەهداوی، بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەکانی ئەنبار، ئەمڕۆ شەممە، 15ی تشرینی دووەمی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بەراورد بە ساڵانی رابردوو، دۆخی ئاو لە ئەنبار زۆر خراپە، بەهۆی کەمئاوی پلانی کشتوکاڵیمان بۆ ئەم ساڵ جێبەجێ نەکرد و پارێزگای ئەنباری نەگرتەوە".
 
رووباری فورات لە تورکیاوە سەرچاوە دەگرێت و بە سووریادا تێپەڕێت و دەگاتە عێراق. کەمبوونەوەی ئاوەکەی زیانی گەورەی بە کەرتی کشتوکاڵی پارێزگای ئەنبار گەیاندووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی رێژەی ئاوی بەشێک لە دەریاچەکانی حەدیسە و سەرسار".
 
جەمال فەهداوی گوتیشی، "دوای واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان عێراق و تورکیا لەبارەی بەردانەوەی ئاو، هیچ گۆڕانکارییەک رووی نەداوە و ئاو لە تورکیاوە بەرنەدراوەتەوە، ئاستی ئاوی کۆگای حەدیسە زۆر دابەزیوە و لە نزمترین ئاستدایە."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری سەرچاوە ئاوییەکانی ئەنبار، "ئەو دۆخەی تێی کەوتووین، تەنیا دەتوانین ئاوی خواردنەوە دابین بکەین." راشیگەیاند، "دەریاچەی حەبانییە ماوەی 2 ساڵە وشکی کردووە."
 
پێشتر محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو: "رێککەوتنێکمان لەگەڵ تورکیا واژۆ کردووە کە لە مێژووی دەوڵەتی عێراقدا یەکەمە، بۆ مسۆگەرکردنی بەردەوامیی ئاو، سازش لەسەر مافە ئاوییەکانمان ناکەین و دەستبەرداری نابین ".
 
پارێزگای ئەنبار، سێ سەرچاوەی ئاوی گرنگی هەیە
 
دەریاچەی حەبانییە: دەکەوێتە باشووری شاری رومادی.
 
دەریاچەی سەرسار: گەورەترین دەریاچەی عێراق و دووەم گەورەترین رووبەری ئاوی دەستکردە لە جیهاندا؛ دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار.
 
بەنداوی حەدیسە: دووەم گەورەترین بەنداوی عێراقە و دەکەوێتە سەر رووباری فورات، بە دووری 7 کیلۆمەتر لە باکووری شاری حەدیسە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە قوتابخانەیەکە و گوزارشت لە گەڕانەوەی ژمارەیەک قوتابی دەکات بۆ خوێندن. بە ژیریی دەستکرد دروستکراوە

راوێژکاری سوودانی: 165 هەزار قوتابی گەڕێندراونەتەوە بۆ خوێندن

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری پەروەردە ئاشکرای دەکات، دەستپێشخەریی "گەڕانەوە بۆ خوێندن" لە دوو ساڵدا 165 هەزار قوتابیی دابڕاوی گەڕاندووەتەوە بۆ خوێندن. دەشڵێت، پڕۆژەکە هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.