چیرۆکی سووتاندنی پزیشکێکی ژن بە بەنزین لەلایەن هاوژینەکەیەوە؛ "بەر لە رووداوەکە چاودێریی کردووە"

15-12-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئیسرا عەزام لەگەڵ سێ منداڵەکەی دەچێتە چێشتخانەیەک لە موسڵ، دواتر هاوژینەکەی جامی ئۆتۆمبێلەکەی دەشکێنێت و بە بەنزین دەیسووتێنێت. ئێستا ئەو ژنە لەژێر ئامێرى هەناسەداندایە.
 
ئەو رووداوەی ئێوارەی 12ی کانوونی یەکەم، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە نەینەوا و عێراق تەنیوە. دوای ماوەیەک لە رووداوەکەش، ئەنجامدەری تاوانەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا.
 
محەممەد سلێمانی حوری، نەقیبی سەندیکای پزیشکانی نەینەوا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێشتر ئەو دوو هاوژینە ناکۆکیی گەورە لەنێوانیان هەبوو و لە دادگە سکاڵایان لەسەر یەک تۆمار کردبوو."
 
ژن و پیاوەکە بە جیا ژیاون. ئەو پزیشکە ژنە ئێستا لە یەکەی چاودێریی چڕە و بێهۆشە. بە گوتەی نەقیبی سەندیکای پزیشکانی نەینەوا، 50%ـی جەستەی سووتاوە.
 
بەگوێرەی نەقیبی سەندیکای پزیشکانی نەینەوا، ئەو پیاوە چاودێریی هاوژینەکەی کردووە و تەنانەت چەند رۆژێک بەر لە رووداوەکە هەوڵی داوە بچێتە ماڵەکەی.
 
12ی مانگ ئیسرا عەزام لەگەڵ سێ منداڵەکەی دەچنە چێشتخانەیەک بۆ نانخواردن. ئەو ژنە پزیشکە دوای نانخواردنەکە دەیەوێ باران لە منداڵەکانى نەدات و هەربۆیە رۆیشتووە ئۆتۆمبێلەکەی بباتە نزیک دەرگای چێشتخانەکە، بەڵام هاوژینەکەی لە نزیک ئۆتۆمبێلەکەی چاوەڕێی بووە و بە شێوەیەک ئۆتۆمبێلەکەی راگرتووە کە هاوژینەکەی نەتوانێت ئۆتۆمبێلەکەی بجووڵێنێت.
 
د. محەممەد سلێمانی حوری دەڵێت، "هاوژینەکەی جامی ئۆتۆمبێلی دکتۆرە ئیسرای شکاندووە، بەنزینی تێکردووە و گڕی تێبەرداوە و سووتاندوویەتی. ئەوە تاوانێکی قێزەونە."
 
ئەو دوو هاوژینە سێ منداڵیان هەیە، گەورەکەیان 18 ساڵە.
 
نەقیبی سەندیکای پزیشکانی نەینەوا گوتی، "دۆخی ژنەکە خراپە، ئەگەر بژی، دەبێتە خاوەن پێداویستی تایبەت."
 
ئەو پیاوە، کە ئەویش پزیشکە، خەڵکی پارێزگای بابلە و لە ساڵی 2003ـەوە لە نەینەوا دەژی، بەڵام پزیشکە ژنەکە خەڵکی ئەو پارێزگایەیە کە لێی ژیاوە (نەینەوا).
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەینەوا، هێزەکانیان لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە تۆمەتبارەکەیان لە ناوچەی سەرجەخانەی شاری موسڵ دەستگیرکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.