مانگى سوورى عێراق: لە دیالە 50 قوتابخانە و خانوو بەهۆى بارانبارینەوە زیانیان پێگەیشتووە

16-02-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

مانگى سوورى عێراق دەڵێت، بەهۆى بارانبارین و رەشەباى شەوى رابردووەوە 50 قوتابخانە و خانوو لە دیالە زیانیان بەرکەوتووە.
 
ئەو رێکخراوە لە راگەیێندراوێکدا رۆژی هەیینی، 16-02-2024، رایگەیاند، زیانەکانى ئەو قوتابخانە و خانووانە جیاوازن، قوتابخانەى کەرەڤانەیی رەوان بە تەواوى زیانى پێگەیشتووە و ئەو باران و رەشەبایەى هەڵیکردووە لەو ناوچانە زیانى بەتاوەرى کارەباى گەیاندووە و بووەتە هۆى لەناوچوونی چەندین ئاژەڵ.
 
رۆژی 16ـی شوباتى 2024، غەسان سوینى، بەرپرسی راگەیاندنى کۆمەڵەى مانگى سوورى عێراقى بە تۆڕى میدیایی رووداوى رایگەیاند، زیانە مادییەکان بەر هەردوو گوندى بەدوانیە و موجەدید کەوتوون لە سنوورى قەزاى خالس و تەنیا یەک بریندار تۆمار کراوە.
 
غەسان سوینى گوتیشى، "تیمى فریاگوزارى مانگى سوور لە بەغداوە رەوانە کراون، بەڵام بەهۆى کێشەى رێگەوبان بۆ ئەو دوو گووندە، تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە بگەنە ئەو شوێنانە."
  
رێکخراوى مانگى سوورى عێراق ئاماژەى بەوەشداوە بەهۆى ئەو رووداوەوە زیاتر لە 100 خێزان لەو ناوچانە زیانیان پێگەیشتووە.

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

ئاسایشی نیشتمانیی عێراق: مەترسیدارترین سەرکردەی داعش دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیرکردنی یەکێک لە "مەترسیدارترین" سەرکردەکانی رێکخراوی داعش رادەگەیێنێت، کە پسپۆڕی تەقینەوە بووە و لە وڵاتێکی دراوسێوە گەڕاوەتەوە.