سوودانى: کاری زۆرمان لە پێشە بۆ چەسپاندنی دیموکراسی

16-09-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 رووداو دیجیتاڵ

محەممەد شیاع سوودانى رایگەیاند، هیچ جێگرەوەیەک بۆ رێچکەى دەستوور نییە و گەڕانەوە نییە بۆ دواوە و هێشتا کاری زۆریان لە پێشە بۆ چەسپاندنی پایەکانی دیموکراسی.
 
ئەو گوتانەى سەرۆکوەزیرانى عێراق لە ئاهەنگى رۆژى جیهانیى دیموکراسی بوو کە لە سێشەممە 16ى ئەیلوولى 2025، لە بەغدا سازکرا و روانگەى عێراقى بۆ چاودێرى دیموکراسى رێکى خستبوو. 
 
محەممەد شیاع سوودانى گوتى، "عێراقى نوێ بەرەو پێشەوە هەنگاوی ناوە و گەڕانەوە نییە بۆ دواوە، عێراق نموونەیەکی ناوازەی دیموکراسییە کە بە ئیرادەی عێراقییەکان جێگیر بووە و هێشتا کاری زۆرمان لە پێشە بۆ چەسپاندنی پایەکانی دیموکراسی".
 
سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند: هەڵبژاردن میکانیزمى سەرەکیى سیستمى دیموکراسییە و لە کاتى خۆیدا ئەنجام دەدرێت و پاڵپشتیى تەواویان کردووە.
 
11ـی تشرینى دووەمى 2025، دیاریکراوە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى خولى داهاتووى پەرلەمانى عێراق.
 
سوودانى رایگەیاند، هیچ جێگرەوەیەک بۆ رێچکەى دەستوور نییە و گەڕانەوە نییە بۆ دواوە، دەستبەردابوون لە دەنگى هەڵبژاردن بە مانای هاتنی جێگرەوەیەکی گەندەڵە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە