دوو بڕیار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت

16-09-2025
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا رەشنووسی نێوان هەولێر و بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان رەوانەی ئەنجوومەنی راوێژکاری بکرێت و ئەگەر تێبینییان نەبێت، کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوت کۆتایی پێدێت. 
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، بابەتێکی دیکەی نێو کۆبوونەوەکە، کرێی کۆمپانیا نەوتییەکان بووە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لە بری پێدانی 16 دۆلار بۆ دەرهێنانی هەر بەرمیلێک نەوت بە کۆمپانیا نەوتییەکان، نەوتیان پێبدات. 
 
لە ساڵى 2023 ـوە هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لەرێگەى بەندەرى جەیهانى تورکیاوە راگیراوە کە رۆژانە نزیکەى 400 هەزار بەرمیل بوو.  
 
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرى گشتیی کۆمپانیاى بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق ( سۆمۆ ) رایگەیاند: سەرجەم گرێبەست و پابەندبوونەکانیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە تەواو کردووە کە نەوتی هەرێمی کوردستان دەکڕن و هەناردەکردنەوەى ئەو نەوتە، شکۆمەندی عێراق وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی هەناردە بۆ بازاڕی ئەورووپا دەگەڕێنێتەوە.
 
عەلى شەتڕى، بەڕێوەبەرى گشتیی کۆمپانیاى سۆمۆ رایگەیاند: حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمى کوردستان و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانى نەوت پێویستیان بە تەواوکردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجە هەیە و لەم بارەیەوە گەیشتوونەتە تێگەیشتنێکی باش، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی کۆتایی کە رێگە بە دەستپێکردنەوەی هەناردەى نەوت بۆ بەندەری جەیهانی تورکیا بدات".
 
مەرجێکی سەرەکیی بەغدا، بۆ بەردەوامیی ناردنی مووچە، رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانە بۆ هەناردەکردن لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە کە بڕەکەی بە 230 هەزار بەرمیلە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی بووک و زاوایەک.

هاوژینی و جیابوونەوە لە عێراق کەمیکردووە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەڵێ، لە تشرینی دووەمی 2025دا هاوژینی و جیابوونەوە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە. مانگی رابردوو زیاتر لە 26 هەزار گرێبەستی هاوژینی و 5 هەزار جیابوونەوە تۆمارکراون.