رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی بارانی بەخوڕ لە پارێزگای سەلاحەدین زیان بە خانوویەک گەیشت و منداڵێک گیانی لەدەستدا.
کاوە شێخانی، راوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین، رۆژی شەممە، 17ی شوباتی 2024، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی جەلام سامەڕا بەهۆی بارانی بەخوڕەوە بنمیچی خانوویەک بەسەر خێزانەکەی ناویدا کەوت و لە ئەنجامدا منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ گیانی لەدەستدا.
جەلام سامەرا 40 کم لە باکووری رۆژهەڵاتی قەزای سامەڕا لە پارێزگای سەلاحەدینەوە دوورە.
راوێژکارەکەی پارێزگاری سەلاحەدین گوتی، خانووەکە لە شوێنێکی دوورەدەست بووە و دوای دوو کاژێر لە ئاگادارکردنەوە، ئینجا تیمەکانی بەرگریی شارستانی، پۆلیس و قایمقامییەتی سامەڕا چوونەتە شوێنەکە و خێزانەکەیان گەیاندووەتە نەخۆشخانە.
ئێستا سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە نەخۆشخانەیان جێهیشتووە و لە خانوویەکی نێو سامەڕا نیشتەجێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ