کوڕێک لە بەسرە دایک و باوکى دەکوژێت

17-02-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کوڕێک لە شارى بەسرە دایک و باوکى دەکوژێت و هەڵدێت. پۆلیسى شارەکە دەڵێت، "رووداوەکە بەهۆى کێشەى خێزانییەوە بووە."
 
ئەو رووداوە بەیانیى ئەمڕۆ دووشەممە 17ى شوباتى 2025 لە ناوچەى حەیانییەى سەر بە پارێزگاى بەسرە روویداوە.
 
عەقید عەزیز هاشم، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى پۆلیسی بەسرە بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "ئەو کوڕە دەستڕێژى لە دایک و باوکى کردووە و کوشتوونى، دواتر هەڵاتووە، ئێستا هێزە ئەمنییەکان بەدوایدا دەگەڕێن بۆئەوەى دەستگیرى بکەن."
 
بەڕێوەبەرى راگەیاندنى پۆلیسی بەسرە گوتى، "بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان، کوشتنەکە بەهۆى کێشەى خێزانییەوە بووە لەنێوان ئەو کوڕە و دایک و باوکى، بەڵام دواى دەستگیرکردنى تۆمەتبارەکە زانیارییەکان روونتر دەبنەوە."
 
بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، پار تاوانى کوشتن 29% بەراورد بە ساڵى 2023 کەمی کردووە.
 
یاساى سزادانى عێراق، سزاى کوشتنى ئەنقەستى دیاریکردووە، کە بەگوێرەى دۆخى تاوانەکە، سزاکەى لەنێوان لەسێدارەدان بۆ سزاى بەندکردنى تاهەتایی دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو فڕۆکەیەی لە یەکێک لە کۆنتێنەرەکانی گۆڕەپانی ئوم قەسر دەستی بەسەردا گیراوە

دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەست بەسەر فڕۆکەیەکی فێرکاریی زانکۆیەکدا دەگرێت

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە پاساوی تێپەڕاندنی ماوەی یاسایی مانەوەی لەگۆڕەپانی ئوم قەسر، دەست بەسەر فڕۆکەیەکدا دەگرێت کە یەکێک لە زانکۆکانی عێراق بۆ فێرکاری هاوردەی کردووە. بە گوتەى زانکۆکە، بەهۆی رۆتینەوە نەیانتوانیوە وەریبگرن. دەستەی دەروازەکانیش دەڵێت: "رێکارەکانی گومرگ و باجیان جێبەجێ نەکردووە."