مانگی رابردوو 27 هەزار هاوژینی و شەش هەزار جیابوونەوە لە عێراق تۆمارکراون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری نوێی هاوژینی و جیابوونەوەی بۆ مانگی کانوونی دووەمی 2026 بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارەکە، لەو مانگەدا زیاتر لە 27 هەزار گرێبەستی هاوژینی واژۆ کراون، لە بەرامبەردا نزیکەی شەش هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون.
 
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ی شوباتی 2026، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ئاماری مامەڵەکانی هاوژینی و جیابوونەوەی بۆ مانگی کانوونی دووەمی 2026 لە پارێزگاکانی عێراق بڵاوکردەوە.
 بەگوێرەی ئامارەکە، کۆی گشتیی گرێبەستەکانی هاوژینی لەو مانگەدا گەیشتوونەتە 27 هەزار و 256 گرێبەست، لە بەرامبەریشدا پێنج هەزار و 999 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون.
 
بەغدا؛ زۆرترین هاوژینی و جیابوونەوە
 
هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو، بەغدای پایتەخت زۆرترین ژمارەی هاوژینی و جیابوونەوەی تێدا تۆمار کراوە. دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ رەسافە بە تۆمارکردنی سێ هەزار و 692 گرێبەستی هاوژینی و هەزار و 428 جیابوونەوە لە پلەی یەکەم دێت، پاشان دادگەی تێهەڵچوونەوەی بەغدا/ کەرخ دێت بە دوو هەزار و 969  گرێبەستی هاوژینی و  هەزار و 208  جیابوونەوە.
 
کەمترین جیابوونەوە
 
بەپێی داتاکانی ئەنجوومەنی دادوەری، کەمترین حاڵەتی جیابوونەوە لە پارێزگای واست بووە کە تەنیا 86 حاڵەت بووە، دوای ئەویش پارێزگاکانی میسان و بابل دێن کە لە هەر یەکێکیان 126  حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.
 
ئاماری پارێزگاکان:
 
- نەینەوا: 3.057 هاوژینی، 430 جیابوونەوە
- بەسرە: 2.838 هاوژینی، 434 جیابوونەوە
- بابل: 1.770 هاوژینی، 126 جیابوونەوە
- نەجەف: 1.552 هاوژینی، 255 جیابوونەوە
- ئەنبار: 1.480 هاوژینی، 274 جیابوونەوە
- کەربەلا: 1.397 هاوژینی، 356 جیابوونەوە
- کەرکووک: 1.300 هاوژینی، 162 جیابوونەوە
- زیقار: 1.222 هاوژینی، 235 جیابوونەوە
- سەڵاحەدین: 1.176 هاوژینی، 154 جیابوونەوە
- دیالە: 1.153 هاوژینی، 161 جیابوونەوە
- قادسیە: 995 هاوژینی، 367 جیابوونەوە
- واست: 990 هاوژینی، 86 جیابوونەوە
- میسان: 942 هاوژینی، 126 جیابوونەوە
- موسەننا: 723 هاوژینی، 197 جیابوونەوە
 
کۆی گشتی: 27.256 گرێبەستی هاوژینی، 5.999 جیابوونەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق

سیستانی فتوایەک لەبارەی چاتکردنی نێوان کچان و کوڕان دەدات

عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق، لە چەند فەتوایەکی نوێدا رایدەگەیێنێت، قسەکردنی نێوان ژن و پیاو لە رێگەی بەرنامەکانی ئینتەرنێتەوە ئەگەر ببێتە هۆی کەوتنە ناو "حەرام" یان پەلکێشکردن بۆ کاری قەدەخە، دروست نییە.