عێراق بۆ گواستنەوەی وشکانی دانوستاندن لەگەڵ پێنج وڵات دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بەنیازە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ پێنج وڵات واژۆ بکات لەبارەی گواستنەوەی وشکانی.
 
مەیسەم سافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، وەزارەتەکەی دانوستاندن لەگەڵ تورکیا، ئێران، ئوردن، سعودیە و عومان دەکات بۆ فراوانکردنی تۆڕی هاوکاریی هەرێمی لەبارەی گواستنەوەی وشکانی، بە مەبەستی ئاسانکاریی جووڵەی بارهەڵگرەکان و بەستنەوەی وشکانی بۆ گواستنەوەی کاڵا لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانەوە کە لە چوارچێوەی سیستمی تیر دەبێت.
 
سیستمی تیر، تێپەڕینی کاڵایە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە بەبێ ئەوەی پێویست بکات لە دەروازە سنوورییەکانى ئەو وڵاتەى پێیدا تێپەڕدەبێت بارەکە دابگیرێت یان پشکنینی وردی بۆ بکرێت؛ بارهەڵگرەکان تەنیا لە وڵاتی سەرچاوە مۆر دەکرێن و لەو وڵاتە مۆرەکانیان دەکرێتەوە، کە بۆی دەچێت.
 
مەیسەم سافی رایگەیاند، ئەو یاداشتنامە لێکتێگەیشتنانە ئامانج لێیان رێکخستنی گواستنەوەی وشکانیی نێودەوڵەتی و ئاسانکاریی رێکارە گومرگییەکان و کەمکردنەوەی ماوەی گەییشتنی بارهەڵگرەکانە، بۆ ئەوەی عێراق ببێتە رێڕەوێکی پاڵپشتیکار لە ناوچەکەدا و رۆڵی هەبێت لە گەشەی بازرگانی لەنێوان وڵاتە پەیوەندیدارەکاندا.
 
زیاتر لە 77 وڵاتی جیهان لەنێو سیستمی تیر-دان کە کاڵا لە رێگەی خاکەکانیانەوە دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتانی دیکە.
 
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، پشت بە میکانیزمی (Ro-Ro) دەبەستن بۆ گواستنەوەی بارهەڵگرەکان لە رێگەی دەریاییەوە لە بەندەری ئوم قەسر، لەگەڵ بەردەوامیی گواستنەوەی بارهەڵگرەکان بە وشکانی لە رێگەی دەروازەی ئیبراهیم خەلیل، لە هەرێمى کوردستان بۆ یەکخستنی گواستنەوەی دەریایی و وشکانی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق

سیستانی فتوایەک لەبارەی چاتکردنی نێوان کچان و کوڕان دەدات

عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق، لە چەند فەتوایەکی نوێدا رایدەگەیێنێت، قسەکردنی نێوان ژن و پیاو لە رێگەی بەرنامەکانی ئینتەرنێتەوە ئەگەر ببێتە هۆی کەوتنە ناو "حەرام" یان پەلکێشکردن بۆ کاری قەدەخە، دروست نییە.