رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی رایگەیاند، نێردە دیپلۆماسییەکان کۆڵەکەیەکی سەرەکین بۆ سەقامگیریی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.
رۆژی سێشەممە، 17ی ئاداری 2026، عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، نێردە دیپلۆماسییەکان وەک "پردێکی پەیوەندی" لەنێوان دەوڵەتان و گەلاندا کاردەکەن و رۆڵێکی گەورەیان هەیە لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان.
سەرۆکی رەوتی حیکمە جەختی لە گرنگیی دابینکردنی ئاسایش بۆ نێردەکان کردەوە و رایگەیاند، "دابینکردنی پاراستنی تەواو بۆ نێردە دیپلۆماسییەکان و دەستەبەرکردنی ئاسایشیان، کۆڵەکەیەکی بنەڕەتییە بۆ سەقامگیریی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان."
ئەم هەڵوێستەی عەممار حەکیم لە کاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردوودا گرووپە چەکدارەکانی عێراق چەندین جار هێرشی درۆنی و مووشەکییان کردووەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و نێردە دیپلۆماسییەکان لە بەغدا.
ئەمڕۆش ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هێرشکردنە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان و باڵیۆزخانەکانی بە "کردەوەی تیرۆریستی" ناوبرد و جەختی لە پاراستنی سەقامگیریی وڵات کردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ