ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق: هێرشکردنە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان کردەی تیرۆریستین

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
مالیک محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە و لە راگەیێندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، ئەنجوومەنی وەزیران هێرشکردنە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان، باڵیۆزخانە و کۆنسووڵخانەکان رەتدەکاتەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، رۆژی سێشەممە، 17ـی ئاداری 2026، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و تێیدا دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی وڵات تاوتوێ کران.
 
ئەنجوومەنەکە ئەو هێرشانەی رەتکردنەوە کە دەکرێنە سەر بارەگاکانی هێزە ئەمنییەکان و بوونەتەهۆی کوژرانی ژمارەیەک کەس، لەوانەش چەکدارانی حەشدی شەعبی. 
 
حکومەتی عێراق هێرشکردنە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان، باڵیۆزخانە و کۆنسووڵخانەکان رەتدەکاتەوە و بە "کردەی تیرۆریستی" ناویان دەبات کە ئامانجیان تێکدانی سەقامگیریی وڵاتە.
 
یەکێکی دیکە لە بڕیارەکانی کۆبوونەوەکە، دیاریکردنی پشووی جەژنی رەمەزان بوو. ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بەبۆنەی نزیکبوونەوەی جەژن، لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەت لە رۆژی چوارشەممە 18ـی ئاداری 2026 تاوەکو رۆژی دووشەممە 23ـی ئادار پشووی فەرمی بێت.
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی دەربڕی لەسەر جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کۆمپانیای هێڵە نەوتییەکان بۆ گەیاندنی سووتەمەنی پێویست بە وێستگەکانی کارەبا و دابینکردنی پێداویستیی هاووڵاتییان.
 
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی جەختی لە بەردەوامیی پرۆسەی چاکسازیی ئابووری، زیادکردنی داهاتی دەوڵەت و کەمکردنەوەی خەرجییە زیادەکان کردووەتەوە؛ هەروەها بڕیاردراوە وەزارەتی دارایی بودجەی پێویست بۆ دەزگای دژەتیرۆر دابین بکات، بە مەبەستی هاوکاری لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پرۆسەی تێکەڵکردنەوەی ئەو کەسانەی لە کەمپەکانی شیاندنەوە تێکەڵی کۆمەڵگە دەکرێنەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی هێرشەکە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا درایە بەر درۆن و ماڵێکیش لە بەغدا بۆردوومانکرا

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، چەند جارێک هێرش کرایە سەر بنکەی پشتیوانیی دیپلۆماسی و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و درۆنێک نزیک لە باڵیۆزخانە کەوتە خوارەوە. دەنگۆی کشانەوەی سوپای عێراقیش لە قائیم بڵاوبووەوە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئەمنی دەڵێت، کشانەوەکە خۆ رێکخستنەوە بووە.