رووداو دیجیتاڵ
حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 23ی ئایار یەکەم کاروانی حاجیان بە رێگەی وشکانی بەرەو مەککە بەڕێدەکەون.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لیژنەیەک لە حەج و عومرەی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، سعودیە حەجی بازرگانی قبووڵ ناکات و هەرکەس ڤیزەی نایاسایی پێبێت سعودیە 10 هەزار ریاڵ سزای دەدات.
ئەم ساڵ 19 هەزار و 145 لە رێی ئاسمانییەوە و 19 هەزار و 145 کەسی دیکەش لە رێی وشکانییەوە دەچنە حەج، ئەمەش بەپێی حەج و عومرەی عێراق.
هاوکات ئامادەکارییەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان لە دابینکردنی هۆتێل بۆ حاجییان، خواردن، هاتووچۆ و تەندروستی تەواو بوون. بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە یەکەم کاروانی حاجییان لە شاری هەولێرەوە بەڕێبکەوێت و لە ماوەی حەوت بۆ هەشت رۆژدا هەموویان بگەنە سعودیە.
هەر بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، لە 18ی ئەم مانگەوە گەشتی عومرە تاوەکو دوای حەج رادەگیرێت.
ئەم ساڵ 4685 هاونیشتمانی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج دەچنە سعودیە؛ پشکی هەرێمی کوردستان 4174 کەسە.
بۆ ساڵی 2024 نرخی حەج بە رێگەی ئاسمانی، 4800 هەزار دۆلار و بە وشکایی 4000 دۆلارە.
لە حەجی ساڵی 2023دا 4685 هاونیشتمانی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج چوونە مەککە، کە 720ـیان بە رێگەی وشکایی و ئەوانی دیکە بە رێگەی ئاسمانی چوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ