دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کۆتاییهات و چوار بڕیاری دەرکرد

17-06-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کۆتاییهات و رێژەی یاسایی ئامادە نەبوو. 
 
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 17ی حوزەیرانی 2025 پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی نائاسایی کرد کە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران و پێشێلکردنی سەروەریی عێراق لە جەنگەکەدا.
 
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رێژەی یاسایی ئامادەبوون بۆ کۆبوونەوەکە نەبوو؛ نزیکەی 140 پەرلەمانتار بەشداربوون و نزیکەی 50 پەرلەمانتار قسەیان لەسەر ئەو بابەتە کرد.
 
شێروان دووبەردانی گوتی، دوای تەواوبوونی گفتوگۆکان پەرلەمان چوار بڕیاری دەرکرد. 
 
بڕیارەکان بریتین لە: 
 
یەکەم: هاوسۆزی گەلی عێراق لەگەڵ گەلی ئێران دوای  هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.
 
دووەم: رەتکردنەوەی پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق و بەکارهێنانی بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
 
سێیەم: پشتگیریکردن لە هەوڵەکانی حکومەت و رێکارەکانی دژی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل بۆسەر سەروەریی ئاسمانی عێراق و پشتگیریکردن لە جووڵە دیپلۆماسییەکانی لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
 
چوارەم: پتەوکردنی یەکڕیزیی نێوخۆیی بە مەبەستی وەستانەوە دژی هەر کاریگەرییەکی ناوچەیی یان نێودەوڵەتی.
ئەم هەڵوێستەی پەرلەمانی عێراق لەکاتێکدایە، لە بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەردەوامە، ئەمەش دوای ئەوە هات کە ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند پارێزگایەکی ئێران و تارانیش بە مووشەک وەڵامی دایەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.