حکومەتى عێراق 46 تریلیۆن دینار قەرزداری بانکى ناوەندییە

17-08-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتى عێراقى 46 تریلیۆن دینار قەرزدارى بانکى ناوەندییە کە 30 تریلیۆنی قەرزى حکومەتى پێشووى عێراقە. ئەندامێکى لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "بەشێک لەو قەرزە لە کاتی بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا و بەهۆی نەبوونی بودجەوە کراوە".
 
میدیاى فەرمیى عێراق لە زارى عەلى عەللاق، پارێزگارى بانکى ناوەندیى عێراقەوە بڵاویکردەوە، بانکەکە 46 تریلیۆن دینار قەرزى لاى حکومەتى عێراقە، کە 30 تریلیۆن دینارى قەرزى حکومەتى پێشووە کە مستەفا کازمى سەرۆکایەتى دەکرد.
 
ئەو قەرزەى بانکى ناوەندیی عێراق لە یەدەگى دراوەکەى دەیدات بە حکومەت بەهۆى نەبوونى نەختینەی داراییەوە پێویست لە وەزارەتى دارایی. 
 
 17ى ئابى 2023 خەلیل دۆسکى، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "ئەو قەرزەى لەسەر حکومەتى پێشووى عێراقە لە نێوان ساڵانى 2020 و 2022 وەرگیراوە، ئەوەش لە کاتی بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا و بەهۆی دابەزینى نرخى نەوت و نەبوونى بودجەوە بوو".
 
ساڵى 2020 بەهۆى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆناوە نرخى نەوت زۆر دابەزی؛ لەساڵى 2022دا بەهۆى پێکنەهێنانى حکومەتى عێراقەوە بودجەى گشتى ئەو ساڵە پەسند نەکرا؛ بەو پێیە حکومەتى نوێ لە سەرەتاى تشرینى دووەمى 2022 کە دەستبەکار بوو، 16 تریلیۆن دینارى لە بانکى ناوەندى قەرز کردووە. 
 
خەلیل دۆسکى گوتیشی "ئەوەى پەیوەندار بێت بە  قەرزى حکومەتى ئێستاى عێراقەوە لە بانکى ناوەندى، نازانرێت بەهۆى چییەوە بووە و بەدواداچوون لەسەر ئەو بابەتە دەکەین".
 
یەدەگى دراوى بانکى ناوەندیى عێراق زیاتر لە 113 ملیار دۆلارە،کە داهاتى فرۆشى مانگانەى نەوتى هەناردەکراوى عێراقە.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.