پێنج وەزیری حکومەتی عێراق دەچنە پەرلەمان

17-09-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە پێنج وەزیری حکومەتی عێراق دەچنە پەرلەمان.
 
وەزیرەکان بریتین لە زیاد عەلی فازل، وەزیری کارەبا؛ عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ؛ نەعیم عەبوودی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی؛ ئیڤان فایەق، وەزیری کۆچ و کۆچبەران؛ ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی، هەروەها عەمار موسا، ئەمینداری بەغدا.
 
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، 17ـی ئەیلوولی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 06:00ـی ئێوارە وەزیرەکان دەچنە کافتریای پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی پەرلەمانتاران داواکاریی خەڵکیان پێ بگەیێنن.
 
ئەندامەکەی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، لەبری ئەوەی پەرلەمانتاران بچنە لای وەزیرەکان، وەزیرەکان خۆیان دەچنە پەرلەمان و لە نزیکەوە داوا و سەرنج و تێبینی و کێشەکانی خەڵک لە پەرلەمانتاران وەردەگرن بۆ ئەوەی کاریان لەسەر بکەن.
 
سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ بە رووداوی گوت، چوونی وەزیرەکان بۆ پەرلەمان لەسەردەمی سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی لە پەرلەمانی عێراق دەستی پێکرد و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.