حەلبووسی هۆشداری لە دەستپێکردنەوەی خۆپێشاندانەکان دەدات

17-11-2022
نەهرۆ محەممەد
حەلبووسی: رەنگە تیرۆر بە بەرگی نوێ و رەنگی جیاوازەوە بگەڕێتەوە. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو
حەلبووسی: رەنگە تیرۆر بە بەرگی نوێ و رەنگی جیاوازەوە بگەڕێتەوە. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هۆشداری لە دەستپێکردنەوەی خۆپێشاندانەکان لە عێراق و ناوچەکە دەدات. هاوکات بەدووریشی نازانێت تیرۆر بە بەرگی نوێ و رەنگی جیاواز بگەڕێتەوە، کە لەسەرووی هەموو پێشبینییەکانەوە بێت. 
 
رۆژی پێنجشەممە 17-11-2022، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک راگەیاند، "کەشی ئازادی رادەبڕین و خواستی کۆمەڵگەکان بۆ ژیانێکی باشتر، وادەکات ئەگەری دەستپێکردنەوەی خۆپێشاندانەکان لە عێراق و وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەگەرێکی زۆر بێت. پێویستە حکومەت و وڵاتان دەستپێشخەر و رێکاری پێشوەخت بگرنەبەر، بەمەبەستی باشترکردنی دۆخی بژێویی گەلانیان".
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هۆشداریدا و رایگەیاند: "ئەوەی روودەدات لە هەندێک لە کەرتەکانی هزر و هونەر و رۆشنبیری و میدیا پاشەکشەیەکی مەترسیدارە، مەترسی زۆری لێدەکرێت لەسەر حیسابی زیرەکی و مەعریفە و شایستە و پسپۆری زانستی".
 
هەروەها محەممەد حەلبووسی هۆشداری لە سەرهەڵدانەوەی شەڕی تیرۆر دا و گوتی: "دروست نییە واتێبگەین و بڵێین تیرۆرمان بەتەواوی لەنێو بردووە. تیرۆر ئێستا لە خۆڕێکخستنەوەیە. دوورنییە تیرۆر بە بەرگی نوێ و رەنگی جیاواز بگەڕێتەوە، بەشێوە و میکانزمێک کە لەسەرووی پێشبینییەکان بێت".
 
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لە دامودەزگا ئەمنییەکان کرد زۆر بەباشی لەوە بکۆڵنەوە و لێکۆڵینەوە و پێشنیازی هۆشمەند و هۆشیارانەی کردەیی پێشکێش بکەن.
 
لە دوای ساڵی 2003ەوە عێراق بە دەست شەڕی تیرۆرەوە دەناڵێنێت، شەڕی تیرۆر لە عێراق گەیشتە لووتکە، کاتێک رێکخراوی داعش لە حوزەیرانی 2014 پەلاماری شارەکانی موسڵ و ئەنبار و تکریت و چەند ناوچەیەکی دیکەی دا. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە شارێکی عێراق. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی زیاتری هەواڵەکەیە

باران نوێژی ملیۆنیی سەدرییەکانی راگرت

بە فەرمانی موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە، ئەو نوێژە ملیۆنییەی داوای کردبوو لە پارێزگای بابل بکرێت، بەهۆی باران و سەرماوە دواخرا