درۆنێک لە کێڵگەی نەوتیی مەجنوونی بەسرە کەوتەخوارەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لەنێو کێڵگەی نەوتیی مەجنوون لە پارێزگای بەسرە کەوتە خوارەوە. وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێ: "هیچ زیانێکی گیانی و مادیی لێنەکەوتەوە".
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگریی عێراق، کاژێر 08:30ی بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 28ی ئاداری 2026، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە سنووری قەزای دێر لە پارێزگای بەسرە و لەنێو کێڵگەی نەوتیی مەجنوون کەوتە خوارەوە.
 
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: " فڕۆکەکە نەتەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی نەبووە".
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، دەستبەجێ تیمەکانی ئەندازیاری و پسپۆڕانی هەڵوەشاندنەوەی تەقەمەنی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.
 
لە 28ی مانگی رابردوودەوە، چەند جارێکە هێرش دەکرێتە سەر کێڵگەکە، لەوانە 10ی ئادار و 12ی ئادار بە درۆن هێرشکرایە سەری.
 
وەزارەتی بەرگریی عێراق دەڵێ، هێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە چاودێریکردنی دۆخەکە و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ناوچە ستراتیژییەکان و سەلامەتیی کارمەندانی کێڵگە نەوتییەکان.
 
کێڵگەی مەجنوون یەکێکە لە کێڵگە نەوتییە هەرە گرنگەکانی عێراق، دەکەوێتە نزیک سنووری عێراق-ئێران و 60 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری بەسرەوە دوورە.  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووباری دیجلە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: 6 ملیار مەتر سێجا ئاو بۆ کۆگەی ستراتیژی زیادبووە

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق دەڵێ، سەرکەوتوو بوون لە بەڕێوەبردنی شەپۆلی بارانبارین و لافاوەکانی دوایی و توانیویانە کۆگای ستراتیژیی ئاوی وڵات بە بڕی شەش ملیار مەتر سێجا زیاد بکەن