لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا لە بەغدا چوار ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستدا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئاگر لە ماڵێک لە بەغدا کەوتەوە و لە ئەنجامدا چوار کچی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا. پۆلیسی شارەکە دەڵێ، هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە کە بووەتەهۆی گڕگرتنی سۆپایەکی نەوت.
 
عەمید عەلی حوسێن، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی ناوچەی رەسافەی بەغدا، ئەمڕۆ شەممە، 29-03-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێوارەی رۆژی هەینی ئاگر لە ماڵێک لە ناوچەی کەمپی سارا لە بەری رەسافەی شاری بەغدا کەوتەوە و لە ئەنجامدا چوار کچی یەک خێزان لە شوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەستدا."
 
بەگوتەی عەمید عەلی حوسێن، سێ کەسیان لە شوێنی رووداوەکە و ئەوی دیکەیان لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
 
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی رەسافە ئاماژەی بەوە کرد، تیمەکانیان دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، شۆرتێکی کارەبا هۆکار بووە کە بووەتە هۆی تەشەنەسەندنی ئاگرەکە بە خێرایی و کچەکان نەیانتوانیوە خۆیان رزگار بکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە