پەرلەمانتارێکی تەقەدووم: دانیشتنی پەرلەمان ناکرێت تاوەکو مافی خۆمان بۆ دەگەڕێندرێتەوە

18-05-2024
ئاڵۆزی لە پەرلەمانی عێراق
ئاڵۆزی لە پەرلەمانی عێراق
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پەرلەمانی عێراق، دەیەوێ چیدیکە بێ سەرۆک نەمێنێتەوە. 
 
هەڵبژاردنی سەرۆکە سوننەکە، لە گەڕی دووەمیش یەکلایی نەبووەوە و هیچ کام لە بەربژێرەکان بەشی دەرچوون دەنگیان کۆنەکردەوە.
 
لەنێو سوننەکاندا لە دانیشتنی ئەمڕۆ (شەممە، 18-5-2024)ـی پەرلەمانی عێراق، گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو.
 
دیلان غەفوور، پەرلەمانتاری یەکێتی دەڵێ "بەگوێرەی مادەی 55ـی دەستوور، سەرۆکی پەرلەمان بە دەنگی زۆرینەی رەها هەڵدەبژێردرێت، بەربژێر دەبێ 166 دەنگ بهێنێت، بۆیە دانیشتنەکە بەرەو گەڕی سێیەم رۆیشت، بۆ ئەمەش رێژەی یاسایی تەواو بوو، بەڵام دواتر فراکسیۆنی تەقەدووم هاتنە نێو دانیشتنەکە و ناڕەزایەتییان دەربڕی."
 
تەقەدووم، فراکسیۆنی حیزبەکەی محەممەد حەلبووسییە، خۆیان بە براوەی پەکخستنی دانیشتنەکە دەزانن.
 
هەیبەت حەلبووسی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی تەقەدووم گوتی "دانیشتنی پەرلەمان ناکرێت تاوەکو مافی خۆمان بۆ دەگەڕێندرێتەوە."
 
لە دانیشتنەکەدا 311 پەرلەمانتار ئامادە بوون، دوای جیاکردنەوەی دەنگەکان، سالم عیساوی 158 دەنگی بەدەستهێنا و مەحموود مەشهەدانی کە چاوەڕوان دەکرا باشترین شانسی هەبێت بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، 137 دەنگی بەدەستهێنا، عامر عەبدولجەبار تەنیا سێ دەنگی بەدەستهێنا. 13 پەرلەمانتاریش فۆرمەکەیان بە بەتاڵی خستبوویە نێو سندووقەوە.
 
نەهرۆ رواندزی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێ "دانیشتنەکە بۆ گەڕی سێیەم دواخرا، پەرلەمانتارانی تەقەدووم بەوپێیەی پێیانوایە زۆرینە سوننەکانن لەنێو پەرلەمانی عێراق، لەکاتی پێکهێنانی حکومەتی سوودانی ئەو پۆستە لە بەرامبەر چەند خاڵێک و دەستبەردابوون لە چەند بەرکەوتەیەک، بۆیە پێیانوایە ئەمە بەرکەوتەی خۆیانە."
 
بەهۆی گرژییەکانەوە، دانیشتنەکەش بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیرا.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."