رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری کۆبۆنی خۆراکی پارێزگای نەینەوا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە و ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە پێیوایە "دوورخستنەوەکە سیاسییە."
بەگوێرەی نووسراوێکی تالب حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق کە رۆژی 15ی ئەم مانگە دەرکراوە، نادیە ناسر حەمید لە پۆستی بەڕێوەبەری کۆبۆنی خۆراکی نەینەوا دوورخراوەتەوە و لە شوێنەکەی سوڵتان یوسف ساڵح دانراوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەشێکی میدیاکاندا باس لەوەدەکرێ کە نادیە ناسر لەسەر سەرپێچی دارایی و گومانی گەندەڵی دوورخراوەتەوە، بەڵام شێخ ئەحمەد عەبد رەبە، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رۆژی یەکشەممە 18-08-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوورخستنەوەکە سیاسییە و پەیوەندی بە گەندەڵییەوە نییە."
بە گوتەی ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، "نادیە ناسر وازی لە پارتی سیادە هێناوە و بەو هۆیەوە لە پۆستەی دوورخراوەتەوە."
وەزیری بازرگانی عێراق لە پشکی پارتی سیادەیە بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ