پێشنیاز بۆ وەزارەتى پەروەردەى عێراق دەکرێت بەهۆى گەرماوە دەستپێکردنى خوێندن دوابخات

18-08-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

جێگرى سەرۆکى لیژنەیەکى پەرلەمانى عێراق داوا لە وەزارەتى پەروەردەی وڵاتەکە دەکات، کاتی دەستپێکردنی خوێندنى ئەم ساڵ بەهۆى گەرماوە دوابخات.
 
ئەو نووسراوە لە 17ى ئابی 2025 لەلایەن مەحموود قەیسى، جێگرى سەرۆکى لیژنەى پەروەردەى پەرلەمانى عێراقەوە ئاڕاستەى وەزارەتى پەروەردە کراوە.
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە، "بەهۆی بە بەرز مانەوەی پلەی گەرما لە سەرانسەری وڵات و دوای گەیشتنی چەندین داواکاری لەلایەن کەسوکاری قوتابییان و کارگێڕی قوتابخانەکانەوە سەبارەت بەو پرسە، داوا دەکەین رۆژى دەستپێکردنى خوێندن بگۆڕدرێ بۆ یەکى تشرینى یەکەم."
 
سەباح حەبیب، ئەندامى لیژنەى پەروەردەى پەرلەمانى عێراق بە رووداوى راگەیاند، "بەرزى پلەى گەرما کاریگەرى لەسەر قوتابیان دەبێت، لەبەرئەوە پێشنیاز کراوە کە نزیکەى دوو هەفتە دەستپێکردنى خوێندنى ئەم ساڵ دوابخرێت."
 
وەزارەتى پەروەردەى عێراق یەکى ئەیلوولى دیاری کردووە بۆ دەستبەکاربوونەوەى مامۆستایان و 21 ى ئەیلوولیش دیاری کراوە بۆ دەستپێکردنى دەوامى قوتابیان.
 
لەو نووسراوەدا پێشنیازکراوە، دەستبەکاربوونى مامۆستایان بۆ 14ى ئەیلوول و دەوامى قوتابیانیش بە یەکى تشرینى یەکەم دوابخرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشێک لەو مۆرانەی دەستیان بەسەردا گیراوە

لە دەروازەیەکی عێراقدا دەست بەسەر 240 مۆری ناوی دەرماندا گیرا

لە دەروازەی سنووریی ترێبلی عێراق دەست بەسەر 240 مۆری ناوی دەرماندا گیرا، کە هەوڵ دەدرا لە رێگەیانەوە دەرمانی بەرهەمهێندراوی نێوخۆیی بکرێتە دەرمانی براندی جیهانی