رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی عێراق دەستدەکات بە تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلە تەکسییانەی کە لە بنەڕەتدا بۆ بەکارهێنانی سیستمی گاز دروستکراون.
عەقید حەیدەر شاکر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە بڕیاری وەزیری ناوخۆ دەستدەکرێت بە تۆمارکردنی ئەو ئۆتۆمبێلە تەکسیانەی کە لە بنەڕەتدا بە سیستمی گاز کاردەکەن.
بڕیارەکە چوارشەممە، 17ی ئەیلوولی 2025، بە فەرمانی عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عێراق دەرکراوە.
عەقید حەیدەر شاکر گوتى: "پێشتر ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە لە سیستمی بەنزینەوە دەکران بە گاز لە وەزارەتی نەوت مامەڵەیان بۆ دەکرا و دواتر لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ تۆمار دەکران، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلە تەکسییانەی کە لە بنەڕەتدا بە سیستمی گاز بوون تۆمار نەکرابوون."
بۆ ئەو تۆمارکردنە پێویستە خاوەنی ئەو تەکسییانە پێشتر لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە مامەڵەکانیان تۆمار بکەن تاوەکو دواتر سەردانی پێگە تۆمارکراوەکان بکەن.
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرهەمە نەوتییەکانی عێراق، زیاتر لە 73 هەزار ئۆتۆمبێل لە عێراق هەن، کە بە سیستمی گاز کاردەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ