دادگە راگرێکی زانکۆی بەسرەی بە 15 ساڵ زیندانیکردن سزادا

19-05-2024
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دادگە سزای 15 ساڵ زیندانیکردنی بۆ ئەو راگرەی زانکۆی بەسرە دەرکرد کە تۆمەتبار کرابوو بە ئەنجامدانی "کاری مەترسیداری دژ بە ئاکاری گشتی".
 
ئەو سزایە دوای ئەوە هات کە چەند گرتەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرانەوە و تێیدا دەردەکەوێت راگرەکە دەستدرێژیى دەکاتە سەر ژمارەیەک لە کچە قوتابییەکانى کۆلێژى زانستى کۆمپیوتەر.
 
سزاکەی دادگەی بەسرە ئەمڕۆ یەکشەممە، 19-05-2024، دەرکرا. بە گوێرەی سزاکە، ئەو راگرە 15 ساڵ زیندانی دەکرێت.

 

 

20ـى ئادارى 2024، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیى عێراق فەرمانی دا بە دەست پێ لەکارکێشانەوەی عیماد شەعلان، راگرى کۆلێژی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیا و زانیاریى زانکۆى بەسرە تاوەکو ئەو کاتەى کارى لیژنەى لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو رووداوە تەواو دەبێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا سەرقاڵی کارکردنن.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای دەرمانی عێراق: تێچوومان زۆرە و پێویستمان بە پاڵپشتیی حکومەتە

کۆمپانیای دەرمانی سامەڕا کە تاکە کۆمپانیای حکومەتی عێراقە لە کەرتی دەرمانسازیدا، نەخشەڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و داوای پاڵپشتی لە حکومەت دەکات. بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە دەڵێت، خەریکی نوێکردنەوەی تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانن کە لە رێگەیەوە، "عێراق دەچێتە قۆناخی بەرهەمهێنانی دەرمانی شێرپەنجە و پێداویستییە پزیشکییەکان."