هەسەدە زیاتر لە 3500 داواکراوی رادەستی عێراق کردووەتەوە

19-09-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

زیاتر لە 3500 داواکراوی عێراق بە مەبەستی دادگاییکردنیان، لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رادەست کراونەتەوە. سەرچاوەیەکی باڵای عێراق دەڵێت: "ژمارەیەک داعشی بیانی هەن کە عێراق داوایان دەکات."
 
سەرچاوەیەکی باڵای عێراق، کە لەبەر هەستیاری پرسەکە نەیویست ناوی بڵاو بکرێتەوە، بە رووداوی راگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی گەراندنەوەی کەسوکاری چەکدارانی داعش لە کامپی هۆڵ، رێککەوتن کراوە لەگەڵ گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی کامپی هۆل، ژمارەیەک داواکراو یان سزادراو، لە گرتووخانەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەدان، رادەست بکرێنەوە.
 
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە لەگەڵ ناردنەوەی هەر کاروانێکی کەسوکاری چەکدارانی داعش، نزیکەی 100 داواکراو رادەستی عێراق دەکرێنەوە.
 
ئەو بەندکراوانە چەکداری داعش بوونە و لە ئۆپەراسیۆنەکانی هەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان و شارەکانی سووریا دەستگیرکراون.
 
سەرچاوە باڵاکەی رووداو رایگەیاند، هاوئاهەنگى و لێکتێگەیشتنى ئەرێنى هەیە لەنێوان عێراق و هەسەدە لەبارەى ئەو پرسە و تائێستا زیاتر لە 3500 داواکراوی عێراقی لەلایەن هەسەدە رادەست کراونەتەوە.
 
تائێستا 29 کاروانی کەسوکاری چەکدارانی داعش گەڕاونەتەوە عێراق، نزیکەی پێنج هەزاریان ماون بگەڕێنرێنەوە کە بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ ئەوانیش بگەڕێنرێنەوە، کە لەگەڵیدا داواکراوەکانیش رادەست دەکرێن.
 
رۆژی پێنجشەممە، 18ی ئەیلوولی 2025، سێ سەرچاوەی ئەمنی لە عێراق بە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێسیان راگەیاند، 47 هاووڵاتیی فەڕەنسی لەلایەن هەسەدەوە رادەستی هێزەکانیان کراون بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە تیرۆر.
 
ئەو سەرچاوەیەی رووداو ئاماژەی بەوەدا، ئەوانە بەشێکن لەو چەکدارانەی داعش کە هەڵگری رەگەزنامەی بیانیین و کاتێک لە عێراق بوون تاوانیان کردووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عێراق بەدەست کەمترین ئاستی ئاوەوە دەناڵێنێت لە 80 ساڵی رابردوودا

داهاتی ئاو لە بابل 75% کەمبووەتەوە؛ "جووتیاران کۆچ دەکەن"

پارێزگای بابل لە باشووری بەغدا رووبەڕووی قەیرانێکی سەختی کەمئاوی بووەتەوە، بە جۆرێک داهاتی ئاو لە رووباری فوراتەوە بە رێژەی 75% دابەزیوە. ئەم دۆخە وای کردووە بەشێکی زۆری جووتیاران ناوچەکانیان جێبهێڵن