رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری نەینەوا بەهۆی خراپیی کەشوهەواوە سبەینێی لە دامودەزگەکانی پارێزگاکە کردە پشوو، بەڵام پشووەکە دەوامی خوێندکارانی پۆلی 12ـی ئامادەیی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان ناگرێتەوە.
رۆژی یەکشەممە، 19-11-2023، نەجم جبووری، پارێزگاری نەینەوا بڕیاریدا سبەینێ(20ـی تشرینی دووەم) لە دامودەزگەکانی پارێزگاکە بکرێتە پشوو، لە راگەیێندراوێکدا نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت، پشووەکە قوتابییانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەهۆی تاقیکردنەوەکانەوە و دامودەزگە خزمەتگوزارییەکانی پۆلیس، بەرگریی شارستانی، فەرمانگە تەندروستی و بەڕێوەبەرانی یەکە کارگێڕییەکان ناگرێتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، پارێزگاری نەینەوا داوا لە هاووڵاتییانی پارێزگاکە دەکات تاوەکو دەتوانن جموجووڵەکانیان کەمبکەنەوە بۆ سەلامەتیی ژیانیان و پاراستنییان لە مەترسییەکانی لافاو و خراپی کەشوهەوا.
نوێدەکرێتەوە..
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ