ژنێکى کورد دەبێتە یەکەم فڕۆکەوانی ژن لە هێڵى ئاسمانیى عێراق

20-02-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
نیشانەکردن ژنی کورد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ژنێکى کورد دەبێتە یەکەم فڕۆکەوانی ژن لە مێژووى عێراق کە فڕۆکەیەکی هێڵى ئاسمانیى عێراق لێ بخوڕێت، یەکەم گەشتیشی بۆ ئیمارات بوو، بەرپرسێکى ئەو هێڵە دەڵێت "لەمەودوا بەردەوام گەشت دەکات." 
 
رۆژی 20ـی شوباتی 2024، وەلید دەلفى، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى کۆمپانیای هێڵى ئاسمانیى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند "رێژین محەممەد دۆسکى بووە یەکەم ژن لە مێژووى عێراق، کە بگاتە پلەى کاپتن و گەشتى فڕۆکەوانى بکات."
 
وەلید دەلفی گوتى "یەکەم گەشتى فڕۆکەوانیى رێژین دۆسکى لە 19ـی شوبات لە فڕۆکەخانەى بەغداوە بۆ شارى دووبەى ئیمارات بووە. لەمەودوا بەشێوەیەکى بەردەوام گەشتى دەبێت، لەدواى ئەوەى پلەکەى لە کۆمپانیاى هێڵى ئاسمانى عێراق لە یاریدەدەرى کاپتنەوە بەرزکرایەوە بۆ کاپتنى سەرەکیى فڕۆکە."
 
رێژین دۆسکى خەڵکى پارێزگاى دهۆکە، لە ئوردن خوێندوویەتى، لە ساڵى 2014ـەوە لە بوارى گەشتى ئاسمانى کاردەکات، لە ساڵى 2017 پەیوەندى بە هێڵى ئاسمانیی عێراقەوە کردووە، لە ساڵى 2017 یەکەم فڕۆکەى جۆرى بۆینگى لە ئەمریکاوە بۆ ئایسلاند و دواتر بۆ بەغدا لێخوڕى.
 
لەدواى یەکەم گەشتى و گەڕانەوەى بۆ فڕۆکەخانەى بەغدا، رێژین دۆسکى لەلایەن رەزاق سەعداوى، وەزیرى گواستنەوەى عێراقەوە خەڵات کرا. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزە چەکدارەکانی عێراق لە نەجەف

گەڕان بەدوای بنکەیەکی ئیسرائیلی لە نەجەف؛ شەقامی عێراقی تووشی "شۆک" بووە

هێزە چەکدارەکانی عێراق، لە ئاسمان و زەوییەوە تۆزیان لە بیابانەکانی نەجەف هەستاندووە و رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بەدوای بنکەیەکی سەربازیی ئیسرائیل دا گەڕان؛ ئەمەش دوای ئەوەی لە 4ـی مانگی سێ هێرشی ئاسمانی کرایە سەر هێزە عێراقییەکان و بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.