رووداو دیجیتاڵ
دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق دوو سکاڵا لەدژى بڕیارێکى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ بەستنەوەى کارگێڕیى فڕۆکەخانەکان بە وەزارەتى گواستنەوە رەتدەکاتەوە، بە پاساوى ئەوەى سکاڵاکان لە پسپۆریێتیی دادگەکە نین.
رۆژی 20ى ئادارى 2024، دادگەى فیدراڵیى عێراق تاوتوێى دوو سکاڵاى کرد کە لەدژى بڕیارێکى ئەنجوومەنى وەزیران تۆمارکرابوون بۆ ئەوەى کارگێڕیى فڕۆکەخانەکانى عێراق لە دەسەڵاتى فڕۆکەوانیى عێراق داببڕێندرێن و ببەسترێنەوە بە وەزارەتى گواستنەوە.
سکاڵاکان لەلایەن سێ کەسەوە تۆمارکراوبوون، یەکێکیان سعود ساعدى، سەرۆکى فراکسیۆنى حقوقى شیعەیە لە پەرلەمانى عێراق.
بڕیارى دادگەى فیدراڵى بەو ئاراستەیە بووە، کە ئەو پرسەى سکاڵایان لەسەرى تۆمارکردووە لە پسپۆڕیى دادگەکە نییە.
بڕیارەکەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لە 30ى تشرینى دووەمى 2023 دەرکراوە، بۆ بەستنەوەى کارگێڕیى فڕۆکەخانەکان بە کۆمپانیاى خزمەتگوزاریى گەشتە ئاسمانییەکانى سەر بە وەزارەتى گواستنەوە لە برى دەسەڵاتى فڕۆکەوانیى مەدەنى کە پێشتر کارگێڕیى فڕۆکەوانی سەر بەو دەسەڵاتە بوون و بڕیارەکە لە 24ى شوباتى 2024ـەوە چووە بوارى جێبەجێکردنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ