رووداو - هەولێر
فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا رایگەیاند 40 کەس لە شاری مووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا، بەهۆی خواردنی ژەمێکی بەربانگکردنەوەی بە کۆمەڵ ژەهراوی بوون.
عەمید لەیس خەلیل حەمدانی، فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێزەکانی پۆلیسی نەینەوا 5 کەسیان دەستگیرکردووە کە خواردنەکەیان ئامادەکردووە و دابەشیان کردووە، کە لە نێویاندا خاوەنی رێستوڕانتەکە و سەرجەم کارمەندەکانی خواردن ئامادەکردنەکە هەیە.
فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا روونیکردەوە ژمارەی ئەو کەسانەی بەوهۆیەوە ژەهراوی بوون لە ناوچە کوازین لە ناوچەی موسڵی کۆن گەیشتووەتە 40 کەس، رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە و زانینی هۆکاری راستەقینەی ئەو رووداوە.
بەڵام بە گوتەی سەرچاوەیەک زیاتر لە 60 کەس کە ئەو ژەمە خۆراکەیان خواردبوو، گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام هیچ یەكێک لەوانە بەهۆی ژەهراویبوونەکە گیانی لەدەستنەداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ