رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ لە پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق، کەسێک ئامۆزایەکی خۆی کوشت و هاووڵاتییەکی دیکەش کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
عەقید عەزیز هاشم، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای بەسرە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ پیاوێک لە قەزای ئەبی خەسیب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هێزەکانی پۆلیس چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری خۆکوشتنەکە دەستی پێکردووە."
بە گوتەی عەقید عەزیز هاشم، زۆربەی هۆکارەکانی خۆکوشتن بۆ تێکچوونی لایەنی دەروونی، کێشەی کۆمەڵایەتی و ئابووری دەگەڕێنەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەروەها بەسرە،گوتی، هەر ئەمڕۆ لە ناوچەی شرش لە سنووری قەزای قورنە، بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە کەسێک لەلایەن ئامۆزاکەیەوە کوژرا.
عەقید عەزیز دەڵێت: "هێزەکانی پۆلیسی چوونەتە شوێنی رووداوەکە، لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە، تەرمی کوژراو رەوانەی دادپزیشکی کراوە و تاوەکو ئێستا بکوژیش دەستگیرنەکراوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ