دوو سکاڵاکەی سەر گرێبەستەکانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە دادگەی فیدراڵی پووچەڵ و رەتکرانەوە

20-07-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوو سکاڵاکەی لەبارەی گرێبەستەکانی ئەم دواییانەی نەوت و گازی هەرێمی لە دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق پووچەڵ و رەتکرانەوە.
 
بەگوێرەی ماڵپەری فەرمیی دادگەی فیدراڵی عێراق، سکاڵاکەی رائید مالیکی پووچەڵکراوەتەوە و سکاڵاکەی باسم غرێباوی-ش رەتکراوەتەوە. 
 
دوو سکاڵاکەی سەر گرێبەستەکانی نەوت لەلایەن هەریەک لە رائید حەمدان مالیکی، ئەندامی لیژنەی یاسایی و باسم نەغیمش غەریباوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق، لە دژی سەرۆکوەزیران و وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابون.
 
هەردوو سکاڵاکە داوای نادەستووریبوون و بەتاڵکردنەوەی ئەو گرێبەستانە یان دەکرد، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە 19-05-2025 لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکانی (وێستێرن زاگرۆس و ئێچ کەی ئێن ئینێرجی) بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگەکانی نەوتی (میران و تۆپخانە - گردەمیر) واژۆی کردبوون.
 
سکاڵاکاران ئەو گرێبەستانە بە "نادروست" و "نادەستووری" ناوبردبوو و داوایان دەکرد هەرێمی کوردستان پابەند بکرێت بەوەی هیچ گرێبەستێکی نەوت و گاز بەبێ رەزامەندیی حکومەتی فیدراڵی واژۆ نەکات.
 
یەکێک لە سکاڵاکان داوای دەرکردنی "فەرمانسالاری دەکرد، بۆ راگرتنی خێرای رێکارەکانی جێبەجێکردنی گرێبەستەکان تاوەکو یەکلابوونەوەی داواکە."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.