وەزیری سەرچاوەکانى ئاوی عێراق بۆ باڵیۆزى تورکیا: بە یەکێک لە قورسترین ساڵى ئاویدا تێدەپەڕین

20-07-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

عۆن زیاب، وەزیرى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق بە باڵیۆزى تورکیاى راگەیاند، وڵاتەکەى بە "قورسترین" ساڵى ئاویدا تێپەڕدەبێت لە چەند دەیەى رابردوودا هاوشێوەی نەبووە.
 
ئەو گوتانەى وەزیرە عێراقییەکە لەکاتى پێشوازیکردنیدا بوو لە ئان بۆرا ئینان، باڵیۆزى تورکیا لە بەغدا.
 
بە گوێرەى راگەیێندراوێکى وەزارەتى سەرچاوەکانى ئاوى عێراق کە یەکشەممە، 20ـى تەممووز بڵاویکردەوە، لەو کۆبوونەوەیەدا عۆن زیاب، بە بەرپرسەکەى تورکیاى گوتووە: "عێراق بە قورسترین ساڵی ئاویدا تێدەپەڕێت کە لە چەند دەیەی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە، ئەوەش بەهۆی کەمبارانی و کەمیی ئەو ئاوەی لە وڵاتانی سەرچاوەوە بۆى دێت".
 
کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی ئاڵنگارییەکانى ئاو بووە کە رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە، لەگەڵ میکانیزمەکانی کاراکردنی هاریکاریی دوولایەنە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی لە ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات.
 
عۆن زیاب جەختى لە پێویستی "بەپەلە" کردووەتەوە بۆ زیادکردنی بەردانەوەی ئاو بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئاو، بەتایبەت لەگەڵ "خراپتربوونی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا."
 
عێراق پێویستى بەوەیە لە رێگەى هەردوو رووبارى دیجلە و فوراتەوە 600 مەتر سێجا ئاوى لە چرکەیەکدا بۆ بەربدرێتەوە، بەڵام بە گوێرەى وەزارەتى سەرچاوەکانى ئاو ئێستا نیوەى ئەو بڕە ئاوەى لەو دوو رووبارەوە پێدەگات.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، باڵیۆزی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و پێشکێشکردنی پاڵپشتیی تەکنیکی و جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەنداوی کۆکردنەوەی ئاو بە شێوازى پێشکەوتوو پێشانداوە.
 
ئان بۆرا ئینان رایگەیاندووە پەرۆشە بۆ گواستنەوەی کێشە و ئاڵنگارییەکانی بەردەم کەرتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق بەهۆی کەمئاوییەوە، بۆ حکومەتە وڵاتەکەى.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێشەکە لەسەر دادگاییکردنی کارمەندێکی دژەتیرۆری عێراق دروستبووە.

دادگاییکردنێک کێشە دەخاتە نێوان دژە تیرۆری عێراق و سەندیکای پارێزەران

لەسەر رێکارەکانی دادگاییکردنی کارمەندێکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە دادگەی سەربازی، کێشە دەکەوێتە نێوان ئەو دەزگایە و سەندیکای پارێزەرانی عێراق و لە دوو رۆژدا سێ راگەیێنراو و روونکردنەوە لەبارەی ئەو کێشەیە دەردەکەن.