کەشناسیی عێراق: بەدرێژایی هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما لە خوار 50 پلە دەبێت

20-08-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات، ئەم هەفتەیە و هەفتەی داهاتووش پلەی گەرما لە خوار 50 پلە بێت. کەشناسێکیش دەڵێت، لە سەرەتای ئەیلوولەوە کەشی پاییزە دەستپێدەکات.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، ''پلەی گەرما بۆ سبەی پێنجشەممە لە دهۆک 40 پلەی سیلیزی؛ سلێمانی، هەولێر، نەینەوا و کەرکووک 41 سیلیزی؛ بەغدا 43 پلەی سیلیزی دەبێ. بەرزترینیش لە بەسرە تۆماردەکرێ بە 47 پلەی سیلیزی. بە درێژایی هەفتەی داهاتووش کەشەکە بەو جۆرە بەردەوام دەبێت."
 
عامر جابری گوتیشی، ''رۆژانی هەینی، شەممە و یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێ و پلەی گەرماش هاوشێوەی سبەی دەبێ. پێشبینی خۆڵبارین لەم هەفتەیە و هەفتەی داهاتووش ناکرێت."
 
لەبارەی هەمان بابەتە، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت، "لە کۆتایی ئەم هەفتەیەوە پلەی گەرما 3 بۆ 4 پلە بەرزدەبێتەوە، بەڵام ئەو گەرما تاقەتپڕووکێنەی مانگی رابردوو کۆتایی هاتووە و ئەگەری دووبارەبوونەوەی نییە. "
 
سەبارەت بە دەستپێکی کەشی پاییزە، ئاسۆ کەمال، شارەزای کەشناسی بە رووداوی گوت: "لەسەرەتای مانگی ئەیلوولەوە کەشی پاییزە دەستپێدەکات، بەڵام لە رووی فەلەکییەوە لە 22ـی ئەیلوول دەچینە وەرزی پاییز.''
 
بەگوێرەی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان سبەی پلەی گەرما بەم شێوازە دەبێت:
 
هەولێر؛ 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 41 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 41 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 42 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 45 پلەی سیلیزی
 
ئەم هەواڵە لەلایەن (رۆشنا شێرزاد) ئامادە کراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە