هەفتەى داهاتوو شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانی بەغدا دەکاتەوە

20-10-2023
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

هەفتەى داهاتوو شاندى دانوستاندنکارى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکاتەوە بۆ گەڵاڵەکردنى پڕۆژەیەکى هاوبەش لەگەڵ هەردوو وەزارەتى دارایی و نەوت بۆ هەموارکردنى ئەو مادانەى یاسای بودجە کە پەیوەندییان بە پشکى هەرێمى کوردستانەوە هەیە.
 
هونەر جەمال، گوتەبێژى وەزارەتى دارایی و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "هەفتەى داهاتوو شاندى دانوستاندنکارى حکومەتى هەرێمى کردستان دەچێتەوە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانى هەردوو وەزارەتى دارایی و نەوتى عێراق کۆدەبنەوە."
 
لەبارەی ئەجێندای سەردانەکە، هونەر جەمال گوتى: "دانوستاندنەکانى هەفتەى داهاتوو لەگەڵ ئەو دوو وەزارەتە بۆ گەڵاڵەکردنى پڕۆژەیەکى هاوبەشە کە رەوانەى پەرلەمانى بکەن بەمەبەستى هەموارکردنى ئەو مادانەى یاسای بودجەى گشتى کە پەیوەندارن بە شێوازى دیاریکردنى پشکى هەرێمى کوردستان و خەرجکردنى شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى نەوت کە کێشەیان تێدایە."
 
ئەو سەردانەى شاندى دانوستاندنکارى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەدواى ئەوە دێت 18ى تشرینى یەکەم ئەو شاندە بە یاوەرى ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان و تەیف سامى، وەزیرى دارایی حکومەتى عێراق، لە لیژنەى دارایی پەرلەمان ئامادەبوون و گفتوگۆیان لەسەر ئەو بەربەستانە کرد کە لە بەردەم ناردنى پشکى هەرێمى کوردستانن لە بودجەى گشتى.
 
بڕیارە لیژنەى دارایی راپۆرتێک بداتە سەرۆکایەتیى پەرلەمانى عێراق، کە چەند راسپاردەیەکى تێدایە بۆ چارەسەرکردنى کێشەى بودجە لەنێوان هەولێر و بەغدا لەوانە هەموارکردنى چەند مادە و بڕگەیەکى بودجە.
  
د. نەرمین مەعرووف، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: "چەند مادەیەکى یاسایى بودجەى گشتى ئەگەرى هەموارکردنیان هەیە، کە تایبەتن بە پشکى هەرێمى کوردستان، لەوانە خەرجیی راستەقینە کە دەبێت لانىکەم مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانى لێ دەربکرێت بەتایبەت لە لەکۆى ئەو 16 ترلیۆن دینارەى ساڵانە پشکى هەرێمى کوردستانە لە بودجە، 10 تریلیۆن دینارى بۆ مووچەى فەرمانبەرانە."
 
بەپێى یاسای بودجەى گشتیى عێراق دیاریکردنى پشکى هەرێمى کوردستان لەسەر بنەماى خەرجى راستەقینەى پارێزگاکانى دیکەى عێراقە، بەجیاکردنەوەى 12.67٪ى ئەو خەرجیانە، نەک هەمان رێژەى لە تێکڕاى پارەى بودجە، کە زیاتر لە 199 تریلیۆن دینارە.
 
 د. نەرمین مەعرووف گوتى: "یەکێکى دیکە لەو خاڵانەى کە ئەگەرى هەموارکردنى هەیە ئەو بڕگەیەیە کە پەیوەندارە بە خەرجکردنى شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى نەوتى هەرێمى کوردستان کە بەغدا بڕى شەش دۆلارى بۆ دیاریکردووە بۆ بەرهەمهێنانى یەک بەرمیل نەوت و بڕێکى کەمە"
 
بەگوێرەى یاسای بودجەى گشتى 2023، دەبێت وەزارەتى دارایی عێراق شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى نەوتى هەرێمى کوردستان بدات، بەڵام بەو پێوەرانەى کە وەزارەتى نەوتى عێراق پەیڕەوی دەکات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گواستنەوەی چەکدارانی داعش بە یاوەری سەربازانی ئەمریکا. وێنەکە AFP

رووداو لیستی ئەو چەکدارانەی داعش بڵاودەکاتەوە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە

تۆڕی میدیایی رووداو لە رێگەی بەرپرسێکی باڵای ئەمنیی عێراقەوە ژمارەی ئەو چەکدارانەی پێشووی داعشی دەستکەوتووە کە لە سووریاوە بۆ عێراق گوێزراونەتەوە و ئێستا لە زیندانی کەرخ لە بەغدا دەستبەسەرن. چەکدارەکان هەڵگری وڵاتینامەی چەندین وڵاتن.