رووداو دیجیتاڵ
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، لە پارێزگای ئەنبار ژمارەیەک دۆسیەی ساختەی خانەنشینییان هەڵوەشاندووەتەوە، کە بەهۆیانەوە زیاتر لە نیو ملیار دینار بە نایاسایی خەرجکرابوو.
ئەمڕۆ پێنچ شەممە، 20-11-2025، عەلی محەممەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی راگەیاندن و پەیوەندییە حکومییەکانی دەستەی دەستپاکیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تیمەکانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە ئەنبار، دوای کۆکردنەوەی زانیاری، توانییان دەست بەسەر 22 مامەڵەی خانەنشینیی ساختەدا بگرن کە دەستکاری کرابوون".
بەگوتەی عەلی محەممەد، کۆی ئەو پارەیەی لە رێگەی ئەو مامەڵە ساختانەوە خەرجکراوە، بریتی بووە لە 544 ملیۆن و 277 هەزار و 305 دینار.
ئەو بەرپرسەی دەستەی دەستپاکی ئاماژەی بە شێوازی گەندەڵییەکە کرد و گوتی، مامەڵەکان لە رێگەی سیستمی بارکۆدەوە بە شێوەیەکی نایاسایی مووچەیان بۆ تەرخانکراوە و بۆ دەستەی گشتیی خانەنشینی نێردراون.
سەبارەت بە رێکارە یاساییەکان، عەلی محەممەد گوتی، دۆسیەکە خراوەتە بەردەم دادوەرانی دادگەی لێکۆڵینەوەی ئەنبار، کە تایبەتە بە کەیسەکانی دەستپاکی و بڕیاردراوە بە راگرتنی خەرجکردنی مووچەکان و رادەستکردنی تۆمەتباران بە دادگە.
دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، توانیویانە 22 دۆسیەی ساختەی مووچەی خانەنشینی لە پارێزگای ئەنبار رابگرن، کە کۆی گشتیی پارەکەیان زیاتر لە 544 ملیۆن دینار بووە، "تیمەکانمان دەستیان بەسەر 22 دۆسیەی خانەنشینیدا گرتووە کە ساختەکاری و دەستکارییان تێدا کرابوو".
بە گوتەی عەلی محەممەد، دۆسیەکان لە رێگەی سیستمی بارکۆدەوە بۆ دەستەی گشتیی خانەنشینی نێردراون و بە شێوەیەکی نایاسایی مووچە بۆ خاوەنەکانیان تەرخانکرابوو.
بەگوێرەی راگەیێندراوی دەستەکە، کۆی گشتیی ئەو پارەیەی بۆ دۆسیە ساختەکان خەرجکرابوو، 544 ملیۆن و 277 هەزار و 305 دینار بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ